بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان لە رۆژانی ڕابردوو لە شار سنە گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.
لە ئاکامی نۆژەنکردنەوەی چەند بەشێک لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گوڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە زیاتر لە ٨٠ تەرمی تێیدا بووە.
بە قسەی شایەتحاڵان و هەروەها بە پێی بەدواچوونەوەی هەواڵنێری کوردستان و کورد لە شاری سنە دەگوترێ ئەو گوڕە بە کۆمەڵە ، دەگەڕێتەوە بۆ کوشت وبڕی خەڵک لە ٣ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی.
دوای هاتنە سەرشەقامی خەڵک و خۆپێشاندانی هێمنانە لە سێی ڕەشەممەی ساڵی ٧٧ی هەتاوی لە شارەکانی کوردستان، هێزەسەرکوتکەرەکان پەلاماری خەڵکیان داو، ژمارەیەکی نادیار کوژران و بە سەدان کەسیش دەسبەسەرکران.
بڵاوبوونەوەی وێنە کومەڵکوژی شاری سنە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی لێکەوتووتەوە و لە پێوەندییەش نوێنەری پێشووی شاری بیجار محەممەد محەممەد ڕەزایی لە کاناڵی فەرمی خۆی لە تیلگرام، نووسیویەتی کە بۆ بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی ئەوکات بێدەنگییان ڕاگرتووە و ڕوون کردنەوە نادەن.
ناوبراو، پارێزگاری ئەوکاتی پارێزگای سنە، عەبدوڵڵا ڕەمەزان زادە و بەهرام ڕادان فەرماندەی هێزی ئینتیزامی بە تاوانبار دەزانێ.
9/5/2018