دادگای پێداچوونه‌وه له سنه حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقیی بۆ چالاكێكی مه‌ده‌نی وه‌ك خۆی ته‌ئید كرده‌وه. ناوبراو به تۆمه‌تگه‌لی شێواندنی ڕای گشتی و پڕوپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامی مه‌حكوم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ١٨ی بانه‌مه‌ڕ، لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی له شاری سنه حوكمی ٥ساڵ زیندانی ته‌علیقیی بۆ به‌ندكراوی كورد سامان كه‌ریمی وه‌ك خۆی ته‌ئید كرده‌وه.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ١١ به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٥ له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلاب له شاری مه‌ریوان به تۆمه‌تگه‌لی شێواندنی ڕای گشتی و پڕوپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامی حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقیی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه پاشان ناڕه‌زایه‌تیی لێ كه‌وته‌وه.
سامان كه‌ریمی، كوڕی عه‌باس له دایكبووی ساڵی ١٣٦٩ و له چالاكانی وه‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ینی “نا بۆ جاده‌كانی مه‌رگ سنه – مه‌ریوان” بوو. ناوبراو له دادگای سه‌ره‌تای به قازییه‌كه‌ی گوتبوو كه هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌كردووه، به‌ڵام قازی پێی گوتبووه‌وه كه كه “كه‌سێك بێته دادگا به بێ حوكم لێره ناچێته ده‌رێ.”
كه‌ریمی دوایین جار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕۆژی ٢٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٥ له شوێنی نیشته‌جێبوونی ده‌سبه‌سه‌ر و ٢ ڕۆژ دواتر له لایه‌ن دادستانه‌وه حوكمه‌كه‌ی پێڕاگه‌یه‌ندرا. پاش ڕاگرتنی ١٥ ڕۆژ له زیندانی گشتیی مه‌ریوان به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا.
شایانی باسه سامان كه‌ریمی پێشتریش له ساڵی ١٣٨٩ به هۆی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له زانكۆی په‌یام نووری مه‌ریوان چه‌ندین جار له لایه‌ن دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بانگ كرابوو.
9/4/2018