فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دا وڵاتەکەی لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی لەگەڵ ئێراندا بکشێتەوە و سەرلەنوێ سزاکانی بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە سەبارەت بە بەرنامە ناوکیـیەکە.

دانۆڵد ترامپ پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سپی ئەمەی لە وتارێکدا ڕاگەیاند و گوتی ئەو ڕێکەوتنە ناوکیـیەی لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێراندا کۆمەڵی نێودەوڵەتی پـێی گەیشت هیچ سوودێکی نەبووە و نەیتوانیوە ئێران لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی دوربخاتەوە و هەروەها نەیتوانیوە وەها لە ئێران بکات لە نانەوەی ناسەقامگیری وازبهێنێت.

 ترامپ گوتی جارێکی دیکە لەسەر بەرزترین ئاستی ئابوری ئەمەریکا سزاکانی بەسەر تاراندا دەسەپـێنێتەوە، وە هەر چ وڵاتێک یارمەتی ئێران بدات لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکی ، ئەوا شیانی هەیە سزای توندی ئەمەریکا بەسەر ئەویشدا بسەپـێنرێت.

 

گوتیشی هەرگیز ئەمەریکا نابێتە بارمەتەی دەستی هەڕەشەی ناوکی ئێران وە ڕێگە نادات شارەکانی ئەمەریکا هەڕەشەی وێرانکردنیان لێبکرێت وە ڕێگە بەو ڕژێمە نادات کە دروشمی مەرگ بۆ ئەمەریکای بەرزکردووەتەوە کوشندەترین چەکی جیهانی دەستبکەوێت.

پاشان سەرۆک ترامپ دووپاتی کردەوە کاتێک بەڵێن دەدات تەنیا هەر قسە نیـیە، بەڵکو جێبەجێی دەکات.

سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێکیشی بۆ خەڵکی ئێران ڕاگەیاند و گوتی ئەو میلـلەتە زۆر بەدەست ئەو ڕژێمەوە ناڵانوویەتی، گەلی ئەمەریکا لەگەڵ ئەو خەڵکەیە کە شایستەی ژیانێکی زۆر باشترن.

سەرۆک ترامپ لە پاش پـێشکەشکردنی وتارەکەی ڕاستەوخۆ بڕیارەکەی واژوکرد و واژوکەی خۆی لەسەر بڕیارەکە نیشانی میدیاکان دا.

دوابەدوای بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ هەریەک لە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیـیە و بەحرەین پشـتیوانی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوەی سەرۆک ترامپ ڕاگەیاند. بەڵام ژمارەیەک لە ئەندامانی دیموکراتی کۆنگرێس ڕەخنەی خۆیان دەربڕی.

هاوکات وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ماوەی نێوان 90 بۆ 180 ڕۆژی داوە بە کۆمپانیا ئەوروپایـیەکان تاوەکو کۆتایی بە کارەکانیان لەگەڵ ئێراندا بهێنن.

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند سەرەڕای بڕیارەکەی ئەمەریکا بەڵام ئەوان هەر پابەندی ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە دەبن.

حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران ناڕەزایی خۆی دەربڕی و گوتی ئەمەریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە و ئەوان لە ئێستادا چاوەڕێی هەڵوێستی وڵاتانی دیکە دەکەن تاوەکو تاران بڕیاری خۆی بدات. گوتیشی ئەگەربێت و هەوڵەکان شکستبهێنن ئەوا ئێران زۆر لە جاران زیاتر یۆرانیۆم دەپـیتێنێت.

جێی ئاماژەیە لە 2 ی مانگی چواری ساڵی 2015 زلهێزانی جیهان توانیان لە پاش دانوستاندن و وتووێژێکی دورودرێژ لە شای لۆزانی سویسرا بە ڕێکەوتنێک لەسەر بەرنامە ناوکیـیەکە بگەن و پاشان لە 15 ی مانگی یەکی ساڵی 2016ڕێکەوتنـنامەکە چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، ئەویش ئێران دەستبەرداری بەشە هەستیارەکانی بەرنامە ناوکیـیەکەی ببێت و لە بەرامبەردا کۆمەڵی نێودەوڵەتی وردەوردە سزاکانی لەسەر سووک بکات.

براک ئۆباما سەرۆکی پـێشووی ئەمەریکا ڕێکەوتنەکەی بە سەرکەوتنێک بۆ دیپـلۆماسیەتی ئەمەریکا ناودێریکرد کە چۆن توانرا بەبێ بەکارهێنانی هێز وەها لە ئێران لە دورستکردنی چەکی ناوکی دوربکەوێتەوە.

٩/٥/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان