كۆماریخواز: ژماره 98ی هه‌فته‌نامه‌ی سۆران له پاریزگای كرماشان بلاوكرایه‌وه‌و هاوكات ده‌سته‌ی نوسه‌رانی هه‌فته‌نامه‌ی سۆران له بانگه‌وازێكدا كه كۆپیه‌ك ده‌ست سایتی كۆماریخواز گه‌یشتووه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه:"ئه‌مجاره‌یان (حه‌وته‌نامه‌ی سوَران) هه‌وڵده‌دات به ئاراسته‌یه‌كی به‌رینتر و دژه باوتر بسووڕێته‌وه. سوَران به‌دوو زمانی كوردی- فارسی و به ئه‌رك و ئامانجێكی كولتووری-رۆشنبیری مه‌به‌ستێتی بێته كایه‌وه و ئه‌زموونێكی تری رۆژنامه‌نووسی به تهوهرییهت و چهقییهتی كوولتووری- رۆشنبیری بخاته سه‌ر چالاكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی كوردی. (هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌م خاڵه هه‌ره گرینگه ئاماژه پێبده‌م كه له‌مپه‌ری زوَرمان له‌به‌رده‌مدایه وچاوه‌ڕوانی كوَمهڵگا به‌م بانگه‌وازه نابه‌ینه سه‌ره‌وه، ئێمه به‌م ئامانج و میتوَده كه باسكرا هه‌وڵده‌ده‌ین بجووڵێینه‌وه، ئیدی ...)
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی "سۆران" له كۆماریخواز بخویننه‌وه:
سوَران به روانینێكی تازه‌وه......
رۆژنامه نووسیی كوردی قۆناغگه‌لێكی پڕ هه‌وراز و نشێو و ئه‌سته‌می به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، كه هه‌ر قۆناغێك ده‌نگدانه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا و دۆخی سه‌رده‌می خۆی بووه و هه‌ر سه‌رده‌مێكیش له بازنه‌ی سه‌رده‌می دواتر دا شیاوی رهخنهههڵگرتن و تێپه‌ڕاندن بووه و له هه‌ر پارچه‌یه‌كیش له پارچه‌كانی كوردوستان به پێی كه‌ش و هه‌وای گشتی دوَخی خوَی ده‌ركه‌وتووه كه خاڵی هاوبه‌شی هه‌ر هه‌موویان كه دواتر زمانی بوونیانی خستوَته گوَ، سیاسیكاری بووه . بێگومان كه‌س ناتوانێت حاشاكهری ئه‌و ئهتوموسفیر و كه‌ش وهه‌وا كوشنده‌یه‌ی ره‌هه‌ندی سیاسی ناو كومه‌ڵگای كوردی بێت، بوَیه لێره‌دا مه‌به‌ست له سیاسیكاری ئاماژه نییه بوَ زانستێكی فره‌ره‌هه‌ند و چاره‌نووس سازی وه‌ك سیاسه‌ت، به‌ڵكوو واتا و مه‌به‌ست له سیاسیكاری شێواز و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سونه‌تی و نه‌ریتی له‌گه‌ڵ زانست و دیارده‌یه‌ك به ناوی سیاسه‌ته، ئایا باشتر نییه هه‌موومان له‌سه‌ر رێڕه‌وی كولتوورسازی و گوَڕانی بنه‌ماكانی كولتوور بوَ هه‌ڵسووكه‌وت و دانوستان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا هه‌نگاو هه‌ڵگرین؟ ئایا زه‌مه‌نی ئه‌وه نه‌هاتووه كه ئه‌م زانسته له ده‌ستی چه‌ند رێكخراوێك به‌ناوی حیزب و چه‌ند تاكێك به‌ناوی سهروَك و جێگری حیزب ده‌ربهێنین و بواری تاقیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كولتوور و شه‌قامی گشتی كومه‌ڵ ، به شێوه‌یه‌كی جیددی ئه‌زموون بكه‌ین؟ دیاره له رۆژهه‌ڵاتی كوردوستانیشدا زاڵترین سێبه‌ر و ساماناكترین سێبه‌ر كه به‌سه‌ر فه‌زای گشتیدا و به‌تایبه‌تیتر له‌سه‌ر ژورنالیزمیدا زاڵ بووه، چه‌شنێك له‌سیاسه‌ت بووه كه له‌باری میتودهوه زوَر وشكهباوهڕ و دوَگما بووه و باشترین ته‌عبیر لێی سیاسیكارییه. سالاری ئه‌م سیاسیكاریه وه‌كوو لارهڕچهیهك هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی بوونی ئێمه‌ی له‌م به‌شه‌ی كوردوستاندا داگیر كرد و شوناس و بوونی نه‌ته‌وه‌یی و كوولتووریمانی له قه‌واره‌ی پلانۆكگهلی سیاسی پێناسه كرد، كه‌هه‌ر ئه‌م هۆیه ئاراسته‌یه‌كی ناچهقیانه و نیوه‌چڵی به نیسبه‌تی خوێندنه‌وه‌ی شوناسی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردوستان ده‌خسته به‌رده‌ممان و ئاكام و هه‌رێمی رزگاری له سیاسه‌تكردن له‌سه‌ر زیانی كوولتوور وشوناسدا ده‌بینییه‌وه، به‌ڵام لایه‌ن و رووگه‌لی دیكه‌ی كوولتوور كه‌م و كورت تر چه‌ق ده‌كرانه‌وه و هه‌موویان به رۆڵه‌ی گوێرایه‌ڵی باوكی سیاسه‌ت ناوزه‌د ده‌كران. به تێگه‌ییشتن له‌م بۆشایی و كه‌لێنه هه‌راوه له ره‌هه‌ندی شوناس و بوونی كوردیدا، ئه‌مجاره‌یان (حه‌وته‌نامه‌ی سوَران) هه‌وڵده‌دات به ئاراسته‌یه‌كی به‌رینتر و دژه باوتر بسووڕێته‌وه. سوَران به‌دوو زمانی كوردی- فارسی و به ئه‌رك و ئامانجێكی كولتووری-رۆشنبیری مه‌به‌ستێتی بێته كایه‌وه و ئه‌زموونێكی تری رۆژنامه‌نووسی به تهوهرییهت و چهقییهتی كوولتووری- رۆشنبیری بخاته سه‌ر چالاكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی كوردی. (هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌م خاڵه هه‌ره گرینگه ئاماژه پێبده‌م كه له‌مپه‌ری زوَرمان له‌به‌رده‌مدایه و چاوه‌ڕوانی كوَمهڵگا به‌م بانگه‌وازه نابه‌ینه سه‌ره‌وه، ئێمه به‌م ئامانج و میتوَده كه باسكرا هه‌وڵده‌ده‌ین بجووڵێینه‌وه، ئیدی ...) هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه خوازیاری هاوكاری خاوه‌ن ڕایان و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانی كوردوستانه(رۆژهه‌ڵات و باشوور و...). له‌به‌ر ئه‌مه ده‌ستی هاوكاری و هاوسۆزی نووسه‌ران و رۆشنبیران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی كورد بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌وڵه تازه‌یه ده‌بێت یاریده‌رمان بێت. له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه سوَران
ئه‌زموونی خۆی تاقیده‌كاته‌وه:
به‌شی كوردی له خۆگری ئه‌م ته‌وه‌رانه‌یه كه به‌ئاراسته‌یه‌كی تیۆری-فیكری خوازیاری لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی رهههندگهلێكه كه ئاماژه‌یان پێده‌درێت.
به‌شی كوردی:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی كوردی به داكۆكی كردن له‌سه‌ر رهخنهخوازی و لێكدانه‌وه‌ی كوولتوور و ئه‌ده‌بی كوردی به‌رهه‌مه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كولتوور و فه‌رهه‌نگی ئێمه لهغهیبهتی كوبرای ره‌خنه‌دا مه‌ند و بوَدار بووه بوَیه رهخنهتهوهری ئامانجێكی سه‌ره‌كییه. شایانی باسه ئه‌ده‌ب و كولتووری كه‌ڵهووڕی واته كولتووری باشووری روَژههڵات جێگای تایبه‌تی خوَی هه‌یه.
ته‌وه‌ری دووهه‌م: مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو به راونینێكی نوێ و تهوهرییهتی رووداوه‌كانی هاوچه‌رخی كوردوستان ده‌خاته به‌ر باس و خواسی نووسه‌ران و رۆشنبیرانه‌وه. ئێمه ده‌بێت ئه‌و كاره‌سات و رووداوانه‌ی كه له‌مێژوو دا به‌سه‌رمان هاتووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاره‌سات و تراژیدیانه‌ی له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م وه‌كوو ئه‌نفال، حه‌ڵه‌بجه، كوَڕهو، پاكتاوكردن و... روویاندا له هه‌ناو و به‌ستێنی میژوو و كولتووری نه‌ته‌وه‌ی كورد دا بكه‌ین به بنه‌مای خوێندنه‌وه و شیكاری و راڤه‌ی هێرمنوَتیكاڵ به‌ره‌و ئاراسته و ئاقاری شوناس.
ته‌وه‌ری سێهه‌م: ئه‌ندێشه به هه‌موو ره‌هه‌ند و فاق و رێبازه‌كانی ده‌خاته چه‌ق و ناوه‌ندی توێكاری و شیكارییهوه، هه‌ڵبه‌ت باسكردن و به‌دواداچوونی بزاڤه فیكرییه كوردییه‌كانیش پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. به‌تایبه‌تی ئه‌زموونگه‌لی بوونخوازانه‌ی نه‌ریته ئه‌ده‌بی و سوفیگه‌رییه‌كانی كوردی كه نموونه‌ی وه‌كوو نالی و مه‌حوی و حه‌ریق و وه‌فایی و...لێی به‌رهه‌مهاتوون.
ته‌وه‌ری چواره‌م: ئه‌ده‌بیاتی منداڵانی كوردی كه لاوازترین و كپكراوترین لایه‌نی بوونی كوولتووری و مه‌عریفی ئێمه‌یه. ئهوپانتایهی كه نه‌وه‌ی تازه و بزۆز ده‌بێت تێیدا رابهێنرێت تاراده‌یه‌كی زۆر بوونی نییه یان بوونێكی تهراكهوته و ده‌ڵه‌مه‌ی له باری تیۆری و ده‌قه‌وه هه‌یه.
ته‌وه‌ری پێنجه‌میش تایبه‌ت دراوه به وتووێژ له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و شاعیران و رۆشنبیرانه.
به‌شی فارسی:
كه تاراده‌یه‌كی زوَۆ تایبه‌ت دراوه به رووداوگه‌ل و پانتهگهلێك كه هه‌بوون و هه‌نووكه‌ی كوَمهڵگای كوردی ده‌ته‌نێته‌وه له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه دابه‌ش كراوه.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: هه‌واڵ و ریپوَرتاژ و شیكاری رووداوه‌كانی روَژ و سه‌رده‌م و وه‌رزش
ته‌وه‌ری دووهه‌م: له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب به‌گشتی ئیش ده‌كات
ته‌وه‌ری سێهه‌م: وتووێژ و خوێندنه‌وه‌ی نووسه‌ران ، ته‌وه‌ری چواره‌م: شیكاری گشتی كولتووری جه‌ماوه‌ر
شایه‌نی راگه‌یاندنه كه سوَران سه‌ربه هیچ باڵ و لایه‌نێكی سیاسی نییه و له هیچ هێڵكارییه‌كی سیاسی‌دا خۆی ناخنكێنێت. (سه‌رنووسه‌ر؛ عادڵ قادری، له‌ژێر چاوه‌دێری ده‌سته‌ی نووسه‌رانی سوَران).
ئیمهیل بوَ ناردنی بابه‌ت و وه‌رگرتنی زانیاری زوَرتر: Soran mekoy This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
سوَران چاوه‌ڕوانه