سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسوكه‌وتی توندی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران له خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی بە دژی ئەو ڕێژیمه به‌رده‌وامن.
سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوویی ئێران له درێژه‌ی خۆپێشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ڕێژیم له چه‌ند شاری وه‌ك ئه‌راك، به‌نده‌ر عه‌باس، ئیسفه‌هان، گوڵشاری كه‌ره‌ج، ڕه‌شت، نەجەفئاباد ،ئەهواز، خوڕه‌م ئاباد، شیراز‌و كرمان ڕژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی بڕووخێ دیكتاتۆڕیان گوته‌وه و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانیش دوای چه‌ند ساعاتێك به‌ره‌نگاربوونه‌وه ، رووبەڕوو خۆپێشاندەران بوونەوە.
هه‌روه‌ها له شاری ته‌ورێزیش شه‌ونامه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌و مانگه‌دا خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری له ئێران سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بێزاربوونی خه‌ڵك له ڕێژیمی ئێران له شاری تارانیش كۆمه‌ڵێك له ژنان و كچانی بوێر به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له دیكتاتۆر له‌چكه و ڕووسه‌رییه‌كانیان فڕێ و به‌سه‌ری ڕووتی لە شوێنە بەرچاوەکان ڕادەستن و ئەو نافه‌رمانییە له دژی حیجابی زۆرەملێ و کەشی زاڵی ئەمنیەتی هاتووتە ئاراوە.
شیاوی باسە لە دەسپێکی نارەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار ژنانی خاوه‌ن هه‌ڵویست له شێوازێكی دیكه‌دا داواكارییه‌كانیان دێننه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
جێی‌ئاماژەیە دوای تێپەڕبوونی نزیک بە بیست رۆژ لە خۆپێشاندانی خەڵکی ئێران ، شەوی ڕابردوو دیسانەکە ئەو ناڕەزایەتییانە سەری هەڵداو ئەمە لە کاتێک دایە، کە ناوەندە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند بوو ئەوەی کە بە ئاژاوەگێڕی ناویان دەبرد بە تەواوی دامرکاوە.
هەروەها میدیاکانی کۆماری ئیسلامی سەر لەنوێ ناڕەزایەتییەکانی بە دەستێوەردانی دەرەکیی لە ئێران لە قەڵەم دا.
٣٠/١/٢٠١٨