له‌تیف ته‌په‌ڵویی كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه و به پێی زانیارییه‌كان تا پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێك بووه پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كان و كه‌سه نزیكه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێ به‌ڵگه‌ی ته‌واوم هه‌یه كه ئه‌وه‌ی ئێستا له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌ناوی خۆپێشاندان ڕووده‌دات قۆناغی دووه‌می پیلانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له دژی كوردستان.
ته‌په‌ڵویی له لاپه‌ره‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ڕووداو و خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان بلاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: "كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له له‌ده‌ستدانی له %50ی خاكی كوردستان و من 15 ڕۆژ پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ند زانیارییه‌كم له‌باره‌ی پیلانه‌كانی ئێران هه‌بوو و ئێستا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگمان لایه كه بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه".
ده‌شڵێ: "ئه‌و خۆپێشاندان و ئاژاوه‌گێڕییه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ی كوردستان ڕوو ده‌ده‌ن قۆناغی دووه‌می پیلانه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بێنه‌وه هێڵی 36ی جاران و ئێستا 20 بنكه و باره‌گای كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی زۆرم لایه".
ئاشكراشی ده‌كات كه له كاتی ڕیفراندۆمدا مام جه‌لال تاڵه‌بانییان به‌هۆی فشارێكه‌وه بردووه بۆ ئێران و ده‌ڵێ: "ئه‌گینا تاڵه‌بانی ئاگای له هیچ نه‌بوو".
له‌تیف ته‌په‌ڵویی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ندین ساڵ خه‌باتی له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه و كۆماری ئیسلامی ئێران ویستوویه‌تی بیخاته ژێر ڕكێفی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی دژ له گه‌لی كوردستان به‌كاری بهێنێت به‌ڵام ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و كار بكات و ده‌ڵێ: "سوپای قودسی ئێرانی كه نوێنه‌ریان ناوی حاجی حورمه‌تییه‌و پێشووتر كونسوڵی ئێران بووه له هه‌ولێر و دارویش پوره كه به‌رپرسی دژه‌تیرۆره و ئێستا له سلێمانین به سه‌دان كه‌سیان ڕێكخستووه كه ئاژاوه‌گێڕی بكه‌ن له‌ناو شاره‌كانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ند شارێكی دیكه‌ش و بۆ ئه‌مه‌ش وێنه و به‌ڵگه‌ی ته‌واوم هه‌یه و چاوه‌ڕوان بن هه‌موویان بڵاوده‌كه‌مه‌وه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئێستا مۆبایله‌كه‌ی داخستووه و شوێنی نادیاره له ترسی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌پێی گوته‌ی خۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكه‌ن.
23/12/2017