فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

زۆربەی شارە گەورەکانی ئێران و یەک لەوان تاران بە هێزی گشتاپۆی سپای پاسداران تەنراون.

ڕۆژنامەی "کیهان لندن" لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە پۆلیسی‌ترکردنی فەزای شارە گەورەکانی ئێران بەتایبەت شاری تاران کردووە و نووسیویەتی: تاران ڕواڵەتێکی تەواو ئەمنیەتی بەخۆوە گرتووە و شەو و ڕۆژ هێزە لیباس شەخسییەکان و بەسیج لە گەڕەکەکانی ئەم شارەدا سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: گەڵاڵەی گەورەی "حەماسەی خزمەت و ئەمنیەت" کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە داڕێژراوە و دەزگای بەسیج کراوەتە جێبەجێکاری گەڵاڵەکە، هاوشێوەی هێزەکانی گشتاپۆ لە سەردەمی هیتلێرە؛ گشتاپۆ باسکی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتی نازی سەبارەت بە پرسە ئەمنیەتییە نێوخۆییەکان بوو کە لە ژێر چاودێری "ئێس‌ئێس" ئەرکی سەرکوتی دژبەران و بەرەنگاربوونەوەی جیابیرانی لە ئەستۆ بوو.

"ئێس‌ئێس" کورتکراوەی دەستەواژەی ئاڵمانی "Schutzstaffel" (سچووتز ستافێڵ)ە کە دەقاودەق بەمانای "سپای پاسدارانە"!

لەم گەڵاڵەی ڕێژیمدا گرووپی ٣ تا ٥ کەسی بەسیجی کە خولی تایبەتی لێدان و ئازاردانی خەڵکییان بینیوە، بە نێو شارەکاندا دەسووڕێنەوە و لێپرسینەوە لە خەڵک دەکەن.

ئەم هەڵسوکەوتەی ڕێژیم هەرچەند لە شارەکانی کوردستاندا پێشینەیەکی کۆنی هەیە، بەڵام لە شارە گەورەکانی ئێران پاش "اختیار بە آتش" ی خامنەیی و بڕیاری سازکردنی "گەشتی تایبەتی سپا" دێتە ئاراوە کە ئامانج لێی، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ جیابیران و دژبەرانی ڕێژیمە.

ئەگەرچی وەزارەتی نێوخۆ، دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەم بڕیارەی سپای پاسداران دەربڕیبوو، بەڵام سپا بە پشتگیری وەزارەتی ئیتلاعات و لەژێر ڕێنوینییەکانی عەلی خامنەیی بۆ هەرچی زیاتر سەربازی کردنی شارەکان، پەلەقاژەکانی وەزارەتی نێوخۆی بەهەند وەرنەگرت و بێ ئەوەیکە هیچ بایەخێک بۆ وەزارەتی نێوخۆ دابنێ، گەڵاڵەکەی خۆی بردە بواری جێبەجێ کردنەوە.

19/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان