بڕیار وایه که له پارێزگای کوردستان یه‌که‌مین فستیڤاڵی ناوچه‌یی هۆره و سیاچه‌مانه به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌م فستیڤاڵه له شاری کامیاران ئه‌نجام ده‌بێت و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی هۆره‌خوێن و سیاچه‌مانه بێژه تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن.
بڕیار وایه که فستیڤاڵه‌که ۲۹ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ و به شداری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی به‌ڕێوه بچێت.
شایانی باسه که هۆره و سیاچه‌مانه دوو شێوازی مۆسیقایی کوردین و لاینگری زۆریان له ناو بیسه‌ری کورد دا هه‌یه.
19/12/2017