بێکاری لە شنۆ تا دێ پەرەدەستێنی و ئەوەش ژیانی چینی هەژار و دەستکورتی ئەو شارەی لە گەڵ کێشەی جیدی بەرەوڕوو کردووەتەوە.
ێکاری لەو شارە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار بە شێوەیەک کە چینی خوارەوەی ئەو شارە بۆ دابین کردنی سەرەتایی ترین پێداویستییەکانی ژیان ناچارن بە پوڵێکی کەم ڕوو لە هەر کارێكی سەخت و تاقەت پڕوکێن بکەن و تەنانەت زۆر بنەماڵە ناچارن بۆ گوزەرانی ژیانیان کەلوپەلی ناو ماڵیان بفرۆشن.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە هاوکات ناوەندی ئاماری ئێرانیش بڵاوی کردووەتەوە کە بێکاری لە پارێزگاکانی ئێران و بە تایبەت لە ناو ئەو کەسانەی کە زانستگایان تەواو کردووە لە چاو ساڵانی ڕابردوو چوار هێندە زیادی کردووە.
19/12/2017