فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكى پێشوو "باراك ئۆباما" دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به‌ قاچاخچێتی كردن به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و تاوانه‌كانى ترى میلیشیاى (حزبوڵا)ى لوبنانى له‌پێناو سه‌رخستنى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران، داخست.


ڕۆژنامه‌ى (پۆلیتیكۆ) بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ ساڵى 2008 هه‌ڵمه‌تێكیان له‌ژێر ناوى "پرۆژه‌ى كاسندرا" ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌هات، كه‌ ده‌زگاى نه‌هێشتنى بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده‌هۆشبه‌ره‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكی، ئاشكراى كرد، حزبولاى لوبنانى قاچاخچێتى به‌ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌، ده‌كات.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ئه‌و میلیشیا لوبنانییه‌ى نزیك له‌ ئێران، كۆكایین بۆ تاران ده‌گوازێته‌وه‌ و ساڵانه‌ش له‌ڕێگه‌ى قاچاخچێتى به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ك و ششتنه‌وه‌ى دراوه‌وه‌، بڕی یه‌ك ملیار دۆلار قازانج ده‌كات.


سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئیداره‌ى "ئۆباما" بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ڕه‌ت نه‌كرێته‌وه‌، ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی داخست.


به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌، حزبوڵاى لوبنانى، جگه‌ له‌ قاچاخچێتى به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و ششتنه‌وه‌ى دراو، فڕۆكه‌ى جۆرى "Bell" و دووربینی شه‌وان و كه‌ره‌سته‌ى ترى بۆ ئێران گواستووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتى خۆی داواكارییه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنى گومانلێكراوانى، ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌.


لاى خۆیه‌وه‌، ماڵپه‌رى (تایمز ئۆف)ى ئیسرائیلی، باسى ڕاپۆرته‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه‌ لێكۆڵه‌ران، به‌ڵگه‌یه‌كی زۆریان كۆكردووه‌ته‌وه‌ به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى، ڕه‌زامه‌ندى ده‌ستگیركردنى گومانلێكراوان له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى داد و خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكی وه‌ربگرن.

19/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان