فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان لە هەمبەر کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دژکردەوەی نیشان دا و "کۆڵبەری" بە بەرهەمی سیاسەتە هەڵاواردنییەکان دەزانێ.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوسرەو کوردپوور، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان و چالاکی مافی مرۆڤ لە شاری مەهاباد ،لە توییتی تایبەتی خۆیدا، ناڕەزایەتی لە هەمبەر کوشتنی کۆڵبەران دەربڕی.


خوسرەو کوردپوور چالاکی مافی مرۆڤ
ئەو چالاکە مافی مرۆییە دەنووسێت: "کۆڵبەری بەرهەمی سیاسەتی هەڵاواردنی ئابوورییە، گەندەڵی بەربڵاوی ئابووری، کەلێنی گەورە لە نێوان هەژار_دەوڵەمەند و تێڕوانینی نابەرپرسانە و ئەمنیەتی ناوەند بە نیسبەت خەڵکی کوردستانە؛ لەجیاتی کوشتنی کۆڵبەران، پیشە و ئەمنیەتییان بۆ دابین بکەن".

کاتژمێر ١ی نیوەشەوی ٢٦ی سەرماوەز، هێزە ئینتزامییەکان لە گوندی "بێتووش" سەر بە شاری سەردەشت، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کوردی ئەو ناوچەیە کرد، کە لە ئاکامدا دوو کاسبکار گیانیان لە دەست دا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت، شوناسی ئەو دوو کاسبکارە کوردەی، بە ناوەکانی" عوسمان ئەحمەدی" کوڕی عەبدوڵڵا، تەمەن ٢٠ ساڵ و "محەممەد بەهرامی" کوڕی ڕەحمان، تەمەن ٢٢ ساڵ و خێزاندار ڕاگەیاندووە.

18/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان