فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كۆماریخواز: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوو ژماریه‌ك ئه‌ندامی‌ كۆمه‌له‌ی‌ زه‌حمه‌تكیشان له‌ پارته‌كه‌یان جیابوونه‌وه‌. ئه‌مرۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگه‌یاند كه‌ ده‌چنه‌ ناو رێزه‌كانی‌ كۆمه‌له‌ی‌ شۆرشگیر، حاله‌تێك كه‌ پێش بینی‌ كراو بوو
ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بخویننه‌وه‌:

راگەیاندنی‌ زۆرینەی‌ کۆمەڵەی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستان سەبارەت بە یەکگرتنەوە لەگەڵ کۆمەڵەی‌ شۆڕشگێڕی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستانی‌ ئێران
جەماوەری‌ تێکۆشەری‌ کوردستان!
ئەندامان و هەڵسووڕاوانی‌ کۆمەڵە!
دۆستان و دڵسۆزان!

بە خۆشییەوە و بەوپەڕی‌ سەربەرزی‌ و شانازییەوە رادەگەیەنین کە ئێمە، زۆرینەی‌ کۆمەڵەی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستان، کە ماوەیەک پێش ئێستا و لە درێژەی‌ خەباتێکی‌ بەردەوام لەو رێکخراوەیە جیا بووینەوە، ئێستا و بەدوای‌ چەندین دانیشتنی‌ هاوڕێیانە لەگەڵ بەرپرسانی‌ "کۆمەڵەی‌ شۆڕشگێڕی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستانی‌ ئێران"، یەکمان گرتۆتەوە و لە رێزەکانی‌ ئەو حیزبەدا درێژە بە خەباتی‌ خۆمان دەدەین.

جێگەی‌ ئاماژەیە کە ئێمە ماوەیەکی‌ بەرچاو بوو بۆ ئەو یەکگرتنەوەیە تێدەکۆشاین و زیاتر لە دوو ساڵ بوو کە خەبات لە پێناوی‌ یەکگرتنەوە و پتەو کردنی‌ کۆمەڵەمان کردبوو بە ئامانجی‌ سەرەکی خۆمان و هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکمان لەم بارەوە داوە و لەم رێگایەدا زۆر جار تووشی‌ سەخڵەت و قسەی‌ ناخۆش و ناکۆکی‌ ناوخۆییش بووینەوە. هەر لەپێناو ئەو ئامانجە بەرزەدا یەک ساڵ لەمەوپێش حەوت کەس لە ئەندامانی‌ کۆمیتەی‌ ناوەندی‌ کۆمەڵەی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستان نووسراوەیەکمان بڵاو کردەوە کە پشتیوانی‌ لایەنێکی‌ زۆر لە پێشمەرگە و کادر و ئەندامانیشی‌ بۆ لای‌ خۆی‌ راکێشا. بەڵام کەمینەیەکی‌ بچووک کە لە سکرتێر و چەند کەسێکی‌ دەوروبەری‌ ئەو پێکهاتبوو بە بیانووگەلی‌ جۆراوجۆر کۆسپیان دەخستە بەر پێی‌ ئەو هەول و هەڵسووڕانە دڵسۆزانەیە و تەنیا لە روانگەی‌ بەرژەوەندی‌ تەسک و مەسڵەحەتی‌ شەخسی‌ خۆیان هەڵسوکەوتیان دەکرد و هەر ئەمەش وای‌ کرد کە یەکگرتنەوەی‌ کۆمەڵە ببێتە خاڵێکی‌ سەرکی‌ ناکۆکییەکانی‌ ناوخۆییمان.
لە درێژەی‌ ئەو ناکۆکییەدا ئێمە مانگی‌ رابردوو پلاتفۆرمێکمان بۆ رێفۆرم و چاککردنەوەی‌ کۆمەڵەی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستان پێشکەش بە کۆمیتەی‌ ناوەندی‌ کرد و چاوەڕوانی‌ وەڵام و دەسپێشخەری‌ ئەوانمان دەکرد و لەو پلاتفۆرمەدا یەکگرتنەوەی‌ کۆمەڵەمان بەبێ‌ هیچ قەید و شەرتێک کرد بە خاڵێکی‌ سەرەکی‌، کەچی‌ لایەنی‌ بەرانبەر نەک تەنیا بەهانای‌ ئەم داخوازییە سیاسی‌ و مەشرووعەوە نەهات، بەڵکوو تەقەلای‌ دا بە زەبر و زەنگ و هەڕەشە و کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامرازێک، ئەم رەوتە لەناو بەرێت و هەموو ناڕەزایەتی‌ و داخوازییەکان کپ و بێدەنگ بکات.

ئێستا و بەدوای‌ تێپەڕ بوونی‌ چەند سالڕ لە جیابوونەوەمان و بە لەبەر چاو گرتن و لێکدانەوەی‌ تێروتەسەلی‌ ئەزموونی‌ چەند ساڵەی‌ خۆمان، ئێمە کە زۆرینەی‌ هەرە زۆری‌ کۆمەڵەی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستان بووین، بەو قەناعەتە گەیشتین کە بەرژەوەندی‌ کۆمەڵە و بزووتنەوەی‌ ئازادیخوازانەی‌ کوردستان لە یەکبوون و یەکگرتندایە و لەتبوونی‌ کۆمەڵە هیچ ئاکامێکی‌ بێجگە لە دڵخۆش کردنی‌ دوژمنان و سارد کردنەوەی‌ دڵی‌ خەباتکاران نییە. هەر بۆیەش یەکگرتنەوەمان کرد بە بەشێکی‌ گرینگی‌ بۆچوونەکانمان و هەموو سەختی‌ و دژوارییەکیشمان لەپێناو ئەو ئامانجەدا تەحەمول کرد.

جەماوەری‌ تێکۆَشەری‌ خەڵکی‌ کوردستان!
دایکانی‌ رەشپۆشی‌ کۆمەڵە!
خەباتکارانی‌ رێکخستنە نهێنییەکان!

ئێمە دەزانین کەوا ئێوە و هەموو دۆستان و دڵسۆزان و خەڵکی‌ کوردستانیش هەر ئەو یەکگرتنەوەی‌ هەموو تێکۆشەرانی‌ کۆمەڵەیان پی خۆشە و هەر ئەوەشیان لە ئێمە داوا کردووە. بۆیە بەدوای‌ هاتنە دەر لە رێکخراوی‌ "کۆمەڵەی‌ زەحەتکێشانی‌ کوردستان"، دروست کردنی‌ رێکخراوێکی‌ دیکە بەناوی‌ کۆمەڵەمان بە سیاسەتێکی‌ نادروست و ناڕەوا زانی‌ و لە جیاتی‌ ئەوە کەوتینە پەیوەندی‌ و وتووێژ لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەی‌ وا پێشووتر لە یەک دابڕابووین و خۆمان لەباری‌ سیاسی‌ و فیکرییەوە بە نزیک دەزانی‌، ئەویش کۆمەڵەی‌ شۆڕشگێڕی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستانی‌ ئێران بوو. ئێمە لە کەش و هەوایەکی‌ زۆر دۆستانە و هاوڕێیانەدا قسەوباسەکانمان بردە پێشەوە و بە لەبەرچاو گرتنی‌ ئەوەی‌ کە هیچ جیاوازییەکی‌ سیاسی‌ و بەرنامەیی‌ لە نێوانمان دا هەست پێناکەین و کۆمەڵەیەکی‌ گەورەی‌ بەهێز و کاریگەریش بە پێویستییەکی‌ سیاسی‌ بۆ کۆمەڵگای‌ کوردستان و بۆ رەوتی‌ پێشکەوتنخوازی‌ ئەو کۆمەڵگایە دەزانین، بریارمان دا لە رێزەکانی‌ یەک حیزب و لە ژێر ئاڵای‌ سووری‌ یەک کۆمەڵەدا، کۆ بینەوە. ئێمە بە دەرچوونی‌ ئەم راگەیاندنە خۆمان بە پێشمەرگە و خەباتکاری‌ کۆمەڵەی‌ شۆڕشگێڕی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستانی‌ ئێران دەزانین و لە هیچ تێکۆشان و خەباتکارییەک لەپێناو ئەو ئامانجاندا درێغ ناکەین.

ئێمە رادەگەیەنین کە ئەو بڕیارەمان لەوپەڕی‌ هەست بە مەسئولیەت کردنەوە داوە و تەنیا بەرژەوەند و ئامانجە بەرزەکانی‌ کۆمەڵە و بەرژەوەندی‌ بزووتنەوەی‌ رزگاریخوازانەی‌ گەلی‌ کورد و خەباتی‌ کاریگەرتر لەپێناو رووخاندنی‌ رژیمی‌ کۆماری‌ ئیسلامیمان لەبەر چاو بووە. بەم بڕیارە سەربەرزین و هەست بەوە دەکەین کە قۆناغێکی‌ نوێ‌ و گەشمان لە ژیانی‌ سیاسی‌ و خەباتکارانەی‌ خۆمان و کۆمەڵە دەست پێکردووە.

لە کۆتاییشدا جارێکی‌ دیکە بانگەوازی‌ ئەو ژمارەیە لە هاوڕێیانمان کە هێشتا ساغ نەبوونەتەوە دەکەین کە ئەوانیش هەرچی‌ زووتر ئەم هەنگاوە بۆ یەکگرتنەوەی‌ کۆمەڵە هەڵگرن و ئاگاداریشیان دەکەینەوە کە هەوڵنەدان بۆ یەکگرتنەوەی‌ کۆمەڵە و کار کردن لە ژێر ناوی‌ جۆراوجۆردا تەنیا بە قازانجی‌ دوژمنان و نەیارەکانی‌ کۆمەڵە تەواو دەبێت و بەرژەوەندی‌ باڵای‌ کۆمەڵە و گەلی‌ کوردیش هەر یەکریزی‌ و تەبایی‌ دەخوازێ.

هەر شەکاوە بێت ئاڵای‌ سووری‌ کۆمەڵە
سەرکەوتوو بێ بزووتنەوەی‌ رزگاریخوازانەی‌ گەلی‌ کورد
مەرگ و نەمان بۆ رژیمی‌ کۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران

زۆرینەی‌ کۆمەڵەی‌ زەحمەتکێشانی‌ کوردستان
13ی‌ خەزەڵوەری‌ 1390ی‌ هەتاوی‌ رێکەوتی‌ 4ی‌ نوامبری 2011

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان