كۆماریخواز: كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له دواهه‌مین ڕاپۆرتیدا سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران له جیهاندا ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ووڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان ده‌كه‌ن به ڕێژه‌ی له سه‌دا حه‌ڤده به‌رزبۆته‌وه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2011به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابردوودا.
له ڕاپۆرتێكدا كه له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران بڵاوكرایه‌وه ، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ژماره‌ی په‌نابه‌ران كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له وولاتانی پێشكه‌وتووی جیهان ده‌كه‌ن زیادبوونێك به‌خۆیه‌وه ببینێت كه له 8 ساڵی ڕابردوودا ڕویی نه‌داوه ئه‌مه‌ش به شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا ڕویاندا كه زۆرێك له دانیشتوانی ئه‌و ووڵاتانه به‌هۆی نائارامی ووڵاته‌كه‌یانه‌وه ووڵاتی خۆیان به‌جێ هێشت و ڕوویان له ووڵاتانی پێشكه‌وتوو جیهان كرد.
به پێی ئاماره‌كانی ڕاپۆرته‌كه ، 420 هه‌زار كه‌س له جیهاندا وڵاتی خۆیان به‌جێهێشتووه و داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن له كاتێكدا ئه‌و ژماره‌یه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا 198 هه‌زار كه‌س بووه.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشكی شێری له‌و ڕێّّّژه‌یه به‌ركه‌وتووه و زیاتر له 36 هه‌زار په‌نابه‌ر داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و ووڵاته ده‌كه‌ن له دوای ئه‌ویش یه‌ك له دوای یه‌ك ووڵاتانی وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاو سوید و به‌ریتانیایه.
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی UNHCR ه ، هێشتا عێراق له ڕیزبه‌ندی چواره‌می ئه‌و ووڵاتانه‌یه كه زۆرترینی دانیشتوانه‌كه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن و ژماره‌یان به زیاتر له 10 هه‌زارپه‌نابه‌ر مه‌زه‌نده ده‌كرێت. به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران، ئوسترالیا ته‌نها ووڵاتێكی پێشكه‌وتووی جیهانه كه ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی به له سه‌دا بیست كه‌می كردووه كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بۆ سوربوونه‌ی حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی به پێی ڕێكه‌وتنێك كه له ئێَستادا له له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌و ووڵاته‌وه ڕاگیراوه بۆ ووڵاتی مالیزیا و بێ‌ئومێد بوونی په‌نابه‌ران له وه‌رگرتنی مافه په‌نابه‌رێتی له ووڵاته. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ڕاپۆرته هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی مانگرتنی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری به ڕه‌گه‌ز كوردی ئێران له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید كه داواكاریه‌كانیان له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و بڕیاره دیپۆرتی ئێران بكرێنه‌وه و ئه‌وانیش له ترسی ئه‌وه‌دان كه حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت له پاش دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ ئێران چونكه به ووته‌ی په‌نابه‌ره‌كان ئه‌وان له به‌ر كێشه‌ی سیاسی ئێرانیان به‌جێ هێشتووه