فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كۆماریخواز: نیچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ لاپه‌ره‌ی‌ فه‌یسبوكی‌ خوی‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ دوایین سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ توركیا كه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ لێكه‌وته‌وه‌ رایگه‌یاند: دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی ناوچەی هەکاری سەردانی تورکیام کردو هەڵوێستی خۆمانم لەمەڕ ئەم کردەوەیە راگەیاند. ئەوانەی شارەزاییان لە سیاسەت و یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان هەبێ‌ دەزانن مەبەستی من چی بوو لە قسەکانم. بەڵام بەداخەوە لە هەندێ‌ شوێن بۆ یاری کردن بە هەست و سۆزی هاوڵاتیان کۆمەلێ‌ لێکدانەوەی هەڵەو دوور لە راستی بۆ لێدوانەکەم کرا.

بارزانی‌ دواتر ده‌لێت:" لای هەمووان رو...ونە کە ئێمە چۆن راستگۆیانە و راشکاوانە هەڵوێست و بیرو بۆچوونی خۆمان لەمەڕ پرسە نەتەوەیی و چارەنوس سازەکان دەخەینەڕوو. لە هەموو سەردەم و کات و ساتێک بۆ یەک چرکە خۆمان دوورە پەرێز نەگرتووە لە پشتگیری گەلی کورد لە هەر کوێیەک بێت بۆ بەدەست هێنانی مافە نەتەوەییەکانی. هەموو کات ئەوەمان دووپات کردۆتەوە کە ئێمە دەخوازین گەلی کورد لە بەشەکانی دیکە درێژە بەخەباتی خۆی بدات بۆ گەیشتن بە مافەکانی ئەویش لەچوارچێوەی چارەسەری ئاشتیانەو دیموکراتیانە بە شێوەیەک کە سەرنج و پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ لای خۆیان رابکێشن. من جارێکی تریش جەخت لەسەر ئەو بۆچوونە دەکەمەوە کە لەسەردەمی ئەمڕۆدا بە پەنا بردن بۆ چەک و توندوتیژی کێشەی کورد چارەسەر نابێت، تەنها چارەسەر بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان بە شێوەیەکی گشتی چارەسەری ئاشتیانەو خەباتی سیاسی و دیالۆگە.

بارزانی‌ ئه‌وه‌شی‌ ووت: ژمارەیەکی زۆر لە پارتە سیاسیە کوردیەکانی ئێران و تورکیا و سوریا ئێستا لە هەرێمی کوردستانن و خەریکی خەباتی سیاسی خۆیانن. ئەو پارتانە رێز لە ئیڕادەی گەلی کوردستان دەگرن و بارودۆخی هەرێم لەبەرچاو دەگرن و نایانەوێ‌ لە خاکی هەرێمەوە هێرش بکەنە سەر وڵاتانی دراوسێ‌. بەڵام بە داخەوە پەکەکە پارتێکی سیاسی خاوەن باوەڕ بە خەباتی چەکداری بارودۆخی هەستیاری هەرێم لەبەرچاو ناگرێ‌، ئەوان چالاکی سەربازی لەناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدەن کەئەمەش کاریگەری راستەخۆی لەسەر بارودۆخی هەرێم دەبێت، هاوکات هەرێمی کوردستانیش وەک پەناگەیەکی ئارام بەکاردێنن بۆ کردە سەربازیەکانیان، بێگومان ئەمەش پێچەوانەی هەموو رێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکان و عورفێکی دیپلۆماسی و رێزگرتنی پرەنسیپی دراوسێیەتیە.

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌:  ئێمە دژی ئایدۆلۆژیاو شێوازی خەباتی پەکەکە نین، چونکە پەکەکە سیاسەتی خۆی هەیە بۆ خەبات کردن و ئێمە لێیان بەرپرس نین. بەڵام دەبێ‌ پەکەکە بارودۆخی هەرێم لەبەرچاو بگرێت و نەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خاکی هەرێمی کوردستان ببێتە گۆڕەپانی ململانێی سەربازی و لە ئاکامدا تانک و فڕۆکەکانی تورکیا تاکو ناوچە سنووریەکانی هەرێم بکەنە ئامانج.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان