كۆماریخواز: مانگرتنی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌لاتی كوردستان پێی نایه رۆژی سی و نۆهەمین له به‌رده‌م ئیداره‌ی كۆچبه‌ری وڵاتی سۆئێددا. به پیی راگه‌یه‌ندراوێك كه به ویب سایتی كۆماریخوازان گه‌یشتووه: ڕۆژی 28.10.2011 لە بەردەرگای پاڕڵمانی سوئێد و بە بەشداری سەدان کەس مانگرتووه‌كان ڕێپێوانكیان ساز کرد و داوایان لە وڵاتی سوئێد کرد کە چاوخشاندنێک بکاتەوە بەسەر بڕیارەکانی بەرامبەر پەنابەران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه ئەم ڕێپێوانە بە یارمەتی فێدڕاسێونی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی ڕێک خرابوو و ڕێژەیەک زۆر لە نوێنەرانی حیزبەکانی ئێرانی و کوردی و حیزبە سوئێدیەکان بەشدار بوون.
هه‌روه‌ها نوێنەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستان و هەروەها یەکیەتی نیشتمانی کوردستان سەردانیان کردوون و پشتیوانی خۆیان لە باری ماددی و مەعنەوی یەوە ده‌ربڕیوه.
لیستی په‌نابه‌رانی مانگرتوو بریتین له:
فاتح ابراهیم زادیان (وته‌بێژ):
فریدون حسن ئازه‌ر پور
خالد امینی
محمد امین احمدیان
مجید الیاسی سرزالی
رحمان حسین پور
خبات هنرمند
خدیجە ابوبکر ابوبکری
امید خزر پور
به‌ی خالنژاد
هیدی حسین پور
ادریس محمد رشیدی