كۆماریخواز: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران‌و له یه‌كه‌م كونفرانسی رۆژامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌لێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سه‌ر سنوری نێوان كوردستان‌و ئێرانی دا‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه: به هاوكاری ئێران هه‌نگاوی پێویست بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاسایش‌و هێمنایه‌تی بۆ سنوره‌كانی نراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه وه‌ك رابردوو دووپات نه‌بێته‌وه.
مەسعوود بارزانی لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری کوردپرێس لەمەڕ ئامانجی لەم سەردانەی بۆ ئێران وتی: زۆر بەختەوەرم کە سەردانی دۆستانی خۆم دەکەم،ئێمە پێوەندییەکی تۆکمەمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی‌دا هەیە. ئەو پرسی پژاک و نائەمنی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانی بە چارەسەربوو زانی.
بارزانی هه‌ر له پریسَ كونفرانسه‌كه‌ی له كه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی ره‌تیكرده‌وه كه سوپای توركیا خاكی هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندبێ ووتی: هیچ هێزێكی توركیا نه‌هاتووه‌ته‌وه ناو خاكی عیراق
له به‌رامبه‌ردا عەلی ئەکبەر ساڵحی جەختیشی کرد کە هیچ سنوورێک بۆ بەرفراوان کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێم نییە.
لەمەڕ بارودۆخی ئەمنی سنوورەکانی نێوان ئێران و هەرێم و کێشەی پژاک، وەزیری دەرەوەی ئیران وتی: بە هاوکاری حکوومەتی هەریمی کوردستان ئەم کێشەیە لە ناوچە سنوورییەکان بە تەواوەتی چارەسەر بووە و پاوەجێیی و ئەمنییەت بە تەواوەتی بەرقەرارە.
ڕاشیگەیاند کە بوونی ئەمنییەت لە ناوچە سنوورییەکان دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئەم ناوچانە لە هەموو بوارەکاندا و باشتربوونی بارودۆخی خەڵکی ئەو ناوچانە.
له وه‌ڵامى پرسیاریكدا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران، عه‌لى ئه‌كبه‌ر ساڵحى وتى: په‌یوه‌ندى نێوانمان زۆر باشه و ساڵانه به بڕى چوار ملیار دۆلار ئاڵۆگۆرى بازرگانى له‌نێوانماندا هه‌یه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ره پێشه‌وه ببه‌ین.
دواتر له وه‌ڵامى پرسایرێكدا له‌باره‌ى گرژیه‌كانى سه‌ر سنوور، بارزانى ئه‌وه‌ی خسته‌روو: سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران قۆناغێكى نوێی ئه‌منى به‌خۆه‌یه‌وه ده‌بینێت و له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌شى وتی: ئێمه په‌یوه‌ندیيه‌كى دێرينمان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا هه‌یه.
ئاماژه‌یدا: ئێمه له‌و باوه‌ره‌دا نینه كه دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هیچ پێشلكارییه‌كى ئه‌منى له عێراقدا رووبدات, له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى شازده هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكاش، وتى: هیچ زانیارییه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه نیيه، به‌ڵام دانووستانه‌كان له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى هه‌ندێك راهێنه‌رى ئه‌مه‌ریكى به‌رده‌وامى هه‌یه و تاكو ئێستاش هه‌ردوو لایه‌ن نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك.
بڕیاره مه‌سعوودبارزانی له‌م سه‌فه‌ره‌یدا بۆ ئه‌وه‌ڵین جار له‌گه‌ڵ خامنه‌یی دیداربکات.
کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تاوتوێی پرسه گرینگه‌کانی ناوچه و تۆکمه‌ترکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران له به‌رنامه‌کانی سه‌فه‌ری بارزانی بۆ تاران ده‌بێت.