كۆماریخواز:محه‌مه‌د دیهقان ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی به‌ریوه‌به‌ری په‌رله‌مانی ئێران كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له چاوپێكه‌وتنێگی رۆژنامه‌وانی پێشنیاری هه‌له‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی لێكدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نیزام خستبووه روو له تازه‌ترین دیمانه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد ئه‌گه‌ری زۆره هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌ركۆماری به‌ریوه نه‌چێت.
ناوبراو به ئاماژه به وتاره‌كه‌ی خامنه‌یی له شاری كرماشان كه باسی له به په‌رله‌مانی كردنی سیستمی ده‌سه‌لاتداره‌تی ئێرانی كردبوو رایگه‌یاند: سیستمی سیاسی ئێمه په‌رله‌مانی نیه به‌ڵكوو سه‌رۆكایه‌تی ـ په‌رله‌مانیه كه له ژێر چاودێری ویلایه‌تی فه‌قیهدان. ووتیشی ئه‌گه‌ری زۆره له‌و ئالگۆرانه‌ی دیته‌پێش سیستمی سه‌رۆكایه‌تی لاببرێت‌و سیستمی په‌رله‌مانی به هێز بكرێت.
محه‌مه‌د دیهقان هۆكاره‌كه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیستا ده‌سه‌لات له نێوان سه‌ركۆماری‌و په‌رله‌مان دابه‌شكراوه‌و له لایه‌كه‌وه به پێی یاسا سه‌ركۆمار دوای ریبه‌ری كه‌سی دووهه‌مه‌و هاوكات په‌رله‌مانیش له سه‌رووی هه‌موو كاره‌كان دانراوه كه ئه‌مه كێشه بۆ ئیمه دروست ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیاریه رۆژنامه‌وانیه‌كان حكومه‌تی ئێران كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سیستمی حكومی به‌ره‌و حكومه‌تێكی به ته‌واو ئیسلامی ببات‌و هه‌موو ئه‌و ئۆرگان‌و پۆستانه لاببات كه له رێگای ده‌نگدانه‌وه دیاری ده‌كرێن كه ئه‌مه‌ش قه‌یرانی ناوخوی حكومه‌ت زیاتر زه‌ق ده‌كاته‌وه‌و به ته‌عبیرێكی دیكه ئه‌مه به‌رگری كردنه له به‌شداری خه‌لك بۆ دیاری كردنی له چاره‌نووسی خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ری زۆره كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری لێبكه‌ویته‌وه.