فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كۆماریخواز: به‌ ناوبژیوانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئافاقی نوێ"، هه‌ڵبژێردراوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له‌ شاری ئه‌بووزه‌بی له‌ وڵاتی ئیمارات دیاریكران و خه‌ڵاتی گه‌وره‌ و ته‌ندیسی مرواری ڕه‌شی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.

پێش ده‌ستپێكردنی رێوڕه‌سمی كۆتایی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی، به‌رپرسانی باڵای ئه‌م فیستیڤاڵه‌، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵ و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ره‌ ناوداره‌كانی سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی ئیمارات، وڵاتانی عه‌ڕه‌بی و جیهان، له‌ هۆتێلی "فێرمۆنت باب ئه‌لبه‌حر"ی شاری ئه‌بووزه‌بی له‌ ولاتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ڕه‌بی له‌به‌رچاوی كامێراكانی كه‌ناله‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان و وێنه‌گرانی ئاماده‌بوو، چوونه‌ سه‌ر مافووره‌ی سووری فیستیڤاڵ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمی كۆتایی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د خه‌له‌ف ئه‌لمه‌زرووعی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیاره‌ی فه‌رهه‌نگ و میراتی ئه‌بووزه‌بی، عسیا سه‌یف ئه‌لمه‌زرووعی به‌رپرسی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵ، پیتێر ئێسكارلیت به‌رپرسی كارگێڕی فیستیڤاڵ، به‌همه‌ن قوبادی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئافاقی نوێ"، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شه‌ جۆراوجۆروكانی دیكه‌ی فیستیڤاڵ و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له‌ فیستیڤاڵ، له‌ هۆڵی سه‌ره‌كی هۆتێلی "فێرمۆنت باب ئه‌لبه‌حر"ی شاری ئه‌بووزه‌بی به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "ئافاقی نوێ"ی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی كه‌ بریتی بوون له‌: به‌همه‌ن قوبادی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوان، پاوڵ بابودجیان ده‌رهێنه‌ری لوبنانی، مه‌روان حه‌مید ده‌رهێنه‌ری میسری، خاتوو ئێمینار جاكیر ده‌رهێنه‌ری فه‌له‌ستینی و خاتوو ئێمی مۆلین ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی، سه‌ركه‌وتووانی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵیان به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاند:

ـ باشترین فیلم:

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌ك كه‌ هیچ كاتێك له‌ یاد ناچێت" له‌ ده‌رهێنانی جوولیا مۆرات به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی برازیل، ئه‌رژه‌نتین و فه‌ره‌نسا.

ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوان:

فیلمی سینه‌مایی "خێر بۆ ئه‌سپی كوێر" له‌ ده‌رهێنانی جۆنوێندێر سینگ خه‌ڵاتی 100 هه‌زار دولاری و ته‌ندیسی مرواری ڕه‌شی فیستیڤاڵ، له‌ وڵاتی هیندستان.

ـ باشترین ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای جیهانی عه‌ڕه‌ب:

فیلمی سینه‌مایی "ئه‌سمه‌" له‌ ده‌رهێنانی عومه‌ر سه‌لامه‌ خه‌ڵاتی 50 هه‌زار دولاری و ته‌ندیسی

مرواری ڕه‌شی فیستیڤاڵ، له‌ وڵاتی میسر.

ـ باشترین به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مای جیهانی عه‌ڕه‌ب:

سۆنی كادووخ بۆ به‌رهه‌مێهنانی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌م جێگا ته‌سكه‌"، خه‌ڵاتی 25 هه‌زار دولاری و ته‌ندیسی مرواری ڕه‌شی فیستیڤاڵ، به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و لوبنان.

ـ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو:

خه‌ڵاتی 20 هه‌زار دولاری و ته‌ندیسی مرواری ڕه‌شی فیستیڤاڵ پێشكه‌ش كرا به‌ ماقێد ئه‌لكێدوانی بۆ رۆڵ بینین له‌ فیلمی "ئه‌سمه‌" له‌ ده‌رهێنانی عومه‌ر سه‌لامه‌ له‌ وڵاتی میسر.

ـ باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت:

خه‌ڵاتی 20 هه‌زار دولاری و ته‌ندیسی مرواری ڕه‌شی فیستیڤاڵ پێشكه‌ش كرا به‌ مه‌یموونه‌ موحه‌مه‌د بۆ رۆڵ بینین له‌ فیلمی سینه‌مایی "فرمێسكی خیز و لم" له‌ ده‌رهێنانی پێدرۆ پرێز رۆسادۆ له‌ وڵاتی ئیسپانیا.

هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه‌ پێشكه‌ش كرا به‌ سۆنیا گوودێس بۆ رۆڵ بینین له‌ فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌ك كه‌ هیچ كاتێك له‌ یاد ناچێت" له‌ ده‌رهێنانی جوولیا مۆرات به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی برازیل، ئه‌رژه‌نتین و فه‌ره‌نسا.

له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی رێوڕه‌سمی كۆتایی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ خه‌ڵاتی گه‌وره‌ و ته‌ندیسی مرواری ڕه‌شیان به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌توودا دابه‌شكرد.

پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له‌ چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه‌: به‌شی "پێشبڕكێی سه‌ره‌كی"، به‌شی "ئاسۆی نوێ"،

به‌شی "پێشبڕكێی فیلمه‌ بڵنده‌ دیكۆمێنتییه‌كان"، به‌شی "ویترینی فیستیڤاڵ"، به‌شی "پێشبڕكێی كورته‌ فیلمه‌ چیرۆكی و دیكێمێنتارییه‌كان"، به‌شی "جیهانی ئێمه‌"، به‌شی "پێشبڕكێی ئیمارات"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" و هه‌روه‌ها "به‌شی خوێندكاری" له‌ هۆڵی "فێرمۆنت باب ئه‌لبه‌حر"، هۆڵه‌كانی ئه‌بووزه‌بی تیئاتر و له‌ هۆڵه‌كانی ناوه‌ندی سینه‌مایی "مۆرینا ماڵ" له‌ شاری ئه‌بووزه‌بی پێته‌ختی وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان