فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 كۆماریخواز: گوندی‌ "كانی‌ مار" له‌ پارێزگای‌ كرماشان كه‌ ته‌نیا په‌نجا كیلۆمه‌تر له‌ شاری‌ كرماشانه‌وه‌ دووره‌، هیچ كام له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ خوێندواریان نیه‌‌و له‌ هه‌مووی‌ سه‌یرتر دانیشتوانی‌ ئه‌و گونده‌ تا ئیستا ناسنامه‌ی‌ ئێرانی‌ ‌و ماره‌یی‌ نامه‌شیان نیه‌.
به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرتێك كه‌ ئاژانسی‌ مێهر بلاویكردووته‌وه‌ گوندی‌ "كانی‌ مار" تا ئیستا قوتابخانه‌‌و رێگا‌و نه‌خۆشخانه‌. به‌رق‌و ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ نیه‌‌و به‌ ته‌واوی‌ گوندێكی‌ په‌راوێزخراوه‌ له‌و پارێزگایه‌.
دانیشتوانی‌ گونده‌كه‌ هه‌موویان كوردن‌و گونده‌كه‌ش كه‌وتووه‌ته‌ نێوان پارێزگای‌ كرماشان، لورستان‌و ئیلام‌و هیچ كام له‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و پارێزگایانه‌، گونده‌كه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ پارێزگاكه‌یان حیساب ناكه‌ن‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ ئه‌و گونده‌ وه‌ك گوندێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ بێ‌ خزمه‌تگوزاری‌ بمێنیته‌وه‌.
پیاوانی‌ گونده‌كه‌ ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئیستا هیچ به‌رپرسێكی‌ حكومی‌ سه‌ردانیان نه‌كردوون.
 حه‌سه‌ن قاسمی‌ یه‌كێك له‌ به‌ سالاچوانی‌ گونده‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ  یه‌ك له‌ ئێمه‌ خوێنده‌واریمان نیه‌، ناسنامه‌‌و "كارتی‌ ملی" یشمان نیه‌‌و ته‌نانه‌ت بۆ زه‌واجیش ماره‌یی‌ نامه‌مان نیه‌. تا ئیستاش كۆپێن‌و یارمه‌تیه‌كانی‌ حكومه‌تمان وه‌رنه‌گرتووه‌

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان