
خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "دیپلۆمات" تاکه رۆژنامه‌ی کوردی له ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند که رۆژنامه‌که‌یان له لایه‌ن حکومه‌تی ئازه‌ربایجانه‌وه قه‌ده‌غه کراوه.
تاهیر سلێمان، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی دیپلۆمات له‌مباره‌وه به "ئا‌ڤێستا"ی راگه‌یاند ئازه‌ربایجان چیتر رێگه نادا رۆژنامه‌که‌یان چاپ و بڵاو بێته‌وه.
سلێمان گوتی: ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه‌رۆژنامه‌که‌مان له گورجستان چاپ و بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا "باڵوێزی تورکیا داوای له حکومه‌تی ئازه‌ربایجان کردوه رۆژنامه‌ی دیپلۆمات راوه‌ستێنێ و حکومه‌تی ئازه‌ربایجان له سه‌ر داوا و گوشاری تورکیا ئه‌و کاره‌ی کردوه."
دیپلۆمات رۆژنامه‌یه‌کی سێ زمانه‌ی کوردی – رووسی و ئازه‌ییه و تا ئێستا 158 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه