سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان لە کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی چوارپارچەی کوردستان دا جەختی لەسەر بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نەتەوەیی لەم ساڵدا کردەوە و وتی کە دەمانهەوێ لە ڕێگەی ئەم کۆنفڕانسەوە پەیامی ئاشتی بگەیەنینە گەلانی جیهان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ی مارسی 2012ی زایینی، دووهەمین کۆنفڕانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و "مەسعوود بارزانی" لە دەسپێکی کۆنفڕانسەکە دا وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا وێڕای هێنانە بەرباسی ڕەوشی سیاسی ئێستای کوردستان و عێراق، بۆ جارێکی تر وتی کە "مافی چارەی خۆنووسین" بە مافێکی زەوتکراوی گەلی کورد دەزانێت و بۆ ئەوەی لێکتێگەیشتنێکی زیاتر لە نێوان هێزە کوردستانیەکان درووست بێت، لەمساڵ دا، کۆنفڕانسێکی نەتەوەیی دەبەستن.
مەسعوود بارزانی لە بەشێک لە وتەکانی دا سەبارەت بە کۆنفرانسی نەتەوەیی وتی: لهم ساڵهدا کۆنفڕانسی نهتهوهیی دهبهستین وه ههموو لایهنه سیاسییهکان، ئهکادیمییهکان، رهوشهنبیرییهکان، له ههموو کوردستان بۆ ئهوهی ئێمه پهیامی ئاشتی بگهیهنین به ههموو گهلانی جیهان به تایبهتی به گهلانی برا و دراوسێ. گهلانی عهرهب، تورک، فارس که ئێمه برای یهکین، ئێمه دهستی برایهتی درێژ ئهکهین و هاوکات دژ بە پێرەوکردنی توندوتیژی بۆ گەیشتن بە مافەکانی گەلی کورد دەوەستنەوە.
بارزانی لە قسەکانی دا ئاماژەی بەوەش کرد کە "یەکڕیزی و تەبایی ناو ماڵی کورد زۆر گرینگە" و لەو پێناوە دا "هەنگاوی باش"یان هاویشتووە و "سهرکهوتنی باش"یشیان بهدهست هێناوە. ناوبراو یەکڕیزی ناوماڵی کوردی بە پرسێکی "ستراتێژیک" پێناسەکرد و وتیشی کە لەمەودوا کورد لە بەرانبەر کورد ناوەستێتەوە.
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان، لە کۆتایی مانگی ژانویە و لە کۆنفرانسی پارت و ڕێکخراوەکانی باشووری ڕۆژئاوای کوردستان باسی لە بەستنی کۆنفرانسی نەتەوەیی کورد لەمساڵ دا کردبوو و لە ڕێووڕەسمی یادکردنەوەی کۆماری کوردستانیش دا دووپاتی کردبۆوە.
شایانی باسە کە یەکەمین "کۆنفڕانسی نەتەوەیی لاوانی چوار پارچەی کوردستان"، ساڵی ڕابردوو و لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بەڕێوەچووبوو و ئەمجارە، هەمان کۆنفڕانس لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر و بەشداری دەیان ڕێکخراوەی لاوانی کوردستان دووپات بۆوە. کۆنفڕانسەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێ و تێیدا پرسی لاوان لە کۆمەڵگا و بابەتەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی تایبەت بە گەنجان گفتگۆی لەسەر دەکرێ.