دوو گۆڕانكاریی تازەی "یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان"
رۆژنامەی "رۆژی كورد" ئۆرگانی كومیتەی ناوەندی"یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان" لە سەرەتای مانگی 3 ی 2012 دا، یەكەم ژمارەی خۆی دەخاتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەم رۆژنامەیە، رۆژنامەیەكی سیاسی – نەتەوەیی –گشتی یە و "ناوەندی راگەیاندنی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان" دەدریدەكات.
رۆژنامەی "رۆژی كورد" لە كۆنفرانسی شەشەمی یەكێتیماندا تاوتوێ كرا و بریاردرا وەك زمان حاڵی یەكێتیمان كە زۆرتر بایەخ بە رێبازی نەتەوەخوازی دەدات بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ستافی بەڕێوەبەری"رۆژی كورد" داوا لە هەموو قەڵەم بە دەستان و رۆشنبیرانی نەتەوەیی دەكات، بە وتار و دیمانە و هەواڵ و بۆچوونەكانیان، رۆژنامەكەیان دەوڵەمەندتر بكەن.
پاشان هەر وەك لە راگەیاندراوی كۆتایی كۆنفرانسی شەشەمی یەكێتیماندا هاتووە، ئێمە هیچ هێڵێكی سوورمان بۆ گۆڕانكاری دانەناوە و كۆنفرانس لە دوای كۆنفرانس بەردەوام دەبین لە گۆڕانكاری بۆ باشتر خزمەتكردنی ئەم قۆناغە لە خەباتەكەمان و هەر بۆیەش بە پێویستمان زانی یەكەم گۆڕانكاری كە لە لۆگۆی یەكێتیماندا پێك هاتووە، بیخەینە بەر دیدی رای گشتی.