پارتی ئاشتی و دیموکراتی داوای لە ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی تورکیا کرد وەفدێک پێکبهێنێ بۆ ئەنجامدانی وتوێژی نوێ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، چونکە تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون لەم گێژاوە و چارەسەرکردنی کێشەی کورد.
گوڵتان كیشاناك دوێنێ سێشهممه له كۆبوونهوهى پهرلهمانى توركیا گوتى "پارتی داد و گەشەپێدان لەوانەیە کات بەدەست بێنێت بەو سیاسەتەی بەکاری دەهێنێ، بەڵام پایەبەرزی خۆی لەدەست دەدات و لە لێواری تێکشکانە".
هاوسەرۆکی BDP گوڵتان کیشناک له درێژهى قسهكانیدا گوتى "پێویستە AKP بزانێ بهفیڕۆدانی کات کێشەی کورد چارەسەرناکات، دەبێ ئەوان پرۆسەی کرانهوه، ڕاستگۆیانە، دڵسۆزانە دەست پێبکەن، ئەمجارە گفتوگۆکان دەبێ بەئاشکرایی ڕابگەیەنرێن"، کیشناک وەک ئاماژەیەک بۆ کۆبوونەوە نهێنیەکانی ساڵی ڕابردوو نێوان دەزگای هەواڵگری تورکیا و پەکەکە کە لەلایەن میدیاکانەوە بڵاوکرابۆوە ئهو قسانهى كرد.
گوڵتان كیشاناك كه له سهرهتا قسهكانیدا به زمانى كوردى قسهى كرد وهك ئاماژهیهك بۆ رۆژى جیهانى زمانى دایك، گوتى "پێوسیتە وەفدێک پێکبهێنرێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەڕێی گفتوگۆ، دواتر وەفدەکە هەموو لایەنەکان ببینێ، ئەمە تاکە ڕیگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا".
لەهەمانکاتدا سەرکردەی MHP دەولەت باخچەلی داوای لە ئەردۆگان کرد دووبارە تەرکیز بکاتەوە سەر کێشەی کورد، چونکە لهوانەیە شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ببێ بە نموونە بۆ کورد جیاخوازەکانی تورکیا "سەرۆک وەزیران و حکومەت پێویستە بە زووترین کات بگەڕێنەوە بۆ ڕاستییەکانی تورکیا،" باخچهلى وایگوت.