فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

كۆماریخواز: ئەمڕٶ ڕێکەوتی 16.11.2011 کە پەنجاوحەوتەمین (57) ڕۆژی مانگرتنمان تێپەڕ کردووە و لە ژێر سەرما و سۆڵی تاقەت پڕووکێنی سوئێد و هەروەها لەژێر باران دا بەردەوامین لە مانگرتنەکەمان و شێلگیرانەتر بەرەو ئامانج هەنگاو دەنێین.

هەروەها لەم رۆژە دا نوێنەری دایرەی کۆچی پەنابەران  لەسەر داوا و فشاری ئێمە و حیزبەکان و لایەنە خێر خوازەکان و کەسایەتی یەکان سەردانی کردین و هەروەها نوێنەرانی زۆربەی هەرە زۆری حیزبە سیاسی یەکان و هەروەها کەسایەتی یە کورد و فارس و کەسانی خێر خوازی سوئێدی تێیدا بەشدار بوون بە هێنانەوەی بەڵگە و دێکۆمێنت و هەروەها بە ئیشارە بە یاسای وڵاتی سوئێد پشتیوانیان لە مانگرتوانی سیاسی کورد بە تایبەتی کرد.

دانیشتنەکە بە ووتەکانی خاتوو گوڵاڵە شەڕەفکەندی و دواتر قسەی هەرهەموو ئامادەبووان لە باسەکە دا بەشدار بوون و باسێکی چڕوپڕ لەسەر وەزعی ئێستای ئێران و بە تایبەت باروودۆخی خراپی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە وای کرددوە خەڵکانێکی زۆر لەبەر نەبوونی ئەمنیەتی گیانی، پەڕێوەی هەندەران بن و ژیانی تاراوگەیی هەڵبژێرن دەستی پێکرد و ئەم دانیشتنە زیاتر لە یەک کاتژمێری خایاند .

بەشداری نوێنەری زۆرێک لە حیزبەکان و هاتنی میدیاکان و کەسایەتی یە خێر خوازەکان و هێنانەوەی بابەتگەلی جۆراو جۆر لە هەمبەر مافی پەنابەری لە وڵاتی سوئێد و ژێر پێ نانی یاساکانی وڵاتی سوئێد لە هەمبەر وەرگرتنی پەنابەران و پشتیوانی کردنیان لە ئێمە کەش و هەوایەکی بۆ مانگرتوانی سیاسی کورد خۆش و بۆ نوێنەری دایرەی کۆچی سوئێدی ناخۆشی پێک هێنابوو.

شایانی باسە کە باسی هێرشەکانی بەکرێگیراوانی ڕێژیم لەم ماوەیەی ڕابردوو دا بۆ سەر خوێوەتی مانگرتوان کرا و دایرەی کۆچی سوئێدمان ئاگادار کردەوە کە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکمان لە لایەن کۆماری سێدارەی ئیسلامی یەوە لە سەرە و دەبێ دایرەی کۆچی پەنابەری مەسولیەتی گیانی ئەم مانگرتوانە وەئەستۆ بگرێ،چونکە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرینیمان لە لایەن ئەم دایرەوە بە نیسبەت پەناخوازیمان وەرنەگرتووە و بووەتە هۆی مانەوەمان لەم باروودۆخە ئەستەمە لە وڵاتی دیمۆکڕاسی و بەرابەری سوئێد دا .

ئەمە تەنیا کۆتایی نەبوو و نوێنەری دایرەی کۆچی سوئێد لە حاڵێک دا کە زۆر جار بە بێ وەڵام دەماوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم گشتە پرسیارە دا ئەو جار نۆرە گەیشتە پێدانی ئەو 67000 ئیمزایەی کە بە یارمەتی خاتوو ( carrin zallerman) و بەڕێز ( Ted Darke Head) کە هەر لە یەکەم ڕۆژەکانەوە بە هانامانەوە هاتوون و لە کۆکردنەوەیان دا زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە زیاتر لە 2100 لاپەڕە دەبوو .

دیارە ئەم ئیمزایانە بۆ پشتیوانی لەم کەمپەینەیە و بە بوونی ئەم هەمووە ئیمزایە و پاڵپشتی حیزبە کوردی و فارسی یەکان و کەسانی دڵسۆز و ئێوەی خۆشەویست ئاواتەخوازین کە هەرچی زووتر ئێمە و هەر کەسێکی وەک ئێمە کە لەم باروودۆخە دایە لە تاراوگە بە ئامانج بگەین.

ئەمەش لیست و ناوی ئەم نوێنەر و ئەندام و ڕێکخراو و کەسایەتیانەیە کە لەم دانیشتنەدا ئامادە ببوون.

بەڕیزان

گوڵاڵە شیڕەفکەندی. سمکۆ عسزادە،کەماڵ گەروێسی(حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان)

دلڤین هیمان شەریف ( ڕێکخراوی کومیتەی کوردی سوئێدی بۆ پاڵپشتی پەناخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان)

عەلی ئەسغەر خسرەوی ( یارسانی یەکان)

ڕێکخراوی چاک)) ئازاد قامیشلویی

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ))مەعسوومە ئەمینی

مەستوورە سوڵتانی ( یەکیەتی ژنانی کوردستان)

( حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران)

ئامینە کاکەباوە ( ئەندام پەڕڵەمان)

رەسوڵ بەناوەند ( سازمانی سەراسەری پەنابەران)

حامید شریفی ( کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران)

یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران) )

هاوڕێ خەبات ( پاڕتی ژیانەوەی کوردستان (پژاک) )

سەلام جەزیری ( کۆمەڵە کوردیەکان )

کەریم شامحمدی(فدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی لە سوئێد)

فوجان ئیران دوست

 

:کاناڵەکانی وەک

نەورۆز تی ڤی

کورد کاناڵ

ڕۆژهەڵات تی ڤی

ڕادیۆ زایەڵە

رۆژنامەی سوئێدی (dagens kristian tidningen)

رۆژنامەی سوئێدی ( solentuna pingst skyrkan)

هەروەها

( asylrodilsa) 

لە کۆتایی دا بە پێویستی دەزانین سپاسێکی تایبەتی خاتوو دلڤین هیمان شەریف ،خاتوو ئامینە کاکە باوە ، خوشکە سەکینە جەوانمەردی ، خاتوو شادیە حەیدەری ،مەعسوومە ئەمینی ،کاک کەریم شامحمدی ،خاتوو ئاڵا ریانی ، خاتوو ڕێزان و بەڕێز سیامەند مۆعینی ، بەڕێز سمایل زارعی ، بەڕێز هێرش ناسری بکەین کە هەم وەک تاک و هەمیش وەک ڕێکخراو بێ وچان لەم ماوەیەدا هاوکاریان کردووین و پێمانەوە ماندوو بوون.

وتەبێژ.ڕێبوار ئێبراهیم زادیان

لیستی ئەندامانی مانگرتووی سیاسی کورد لە ستۆکهۆڵم

فاتح ابراهیم زادیان

فریدون حسن ێ‌ژر پور

خالد امینی

کریم الیاسی

محمد امین احمدیان

مجید الیاسی سرزالی

رحمان حسین پور

جعفر حسن قادری

خدیجە ابوبکر ابوبکری

امید خچر پور

به هێ خالنژاد

هیدی حسین پور

ادریس محمد رشیدی

ئه‌مه‌ ده‌قی‌راگه‌یه‌ندراوی‌ ئەندامانی مانگرتووی سیاسی کورد لە ستۆکهۆڵم بوو كه‌ بۆ كۆماریخواز هاتبوو

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان