كوماريخواز: سكرتاریه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی موقاومه‌تی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێك كه كۆپیه‌كی بۆ كۆماریخواز هاتووه رایگه‌یاند: رۆژی 9ی نۆڤه‌مبه‌ر، شیاع سودانی، وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤی عێراق گوتی: ”رێكخراوی خه‌لق رێكخراوێكی تیرۆریستییه و حكومه‌تی عێراق به‌نیازه له كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی بهێنێت به دۆسێیه‌ی قه‌رارگای ئه‌شڕه‌ف. حكومه‌تی عێراق دوو رێگه‌ی بۆ داناون. گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه بۆ وڵاته‌كه‌یان به زه‌مانه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نی ئێرانیش ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌مكاره راگه‌یاندووه یان دۆزینه‌وه‌ی وڵاتێكی سێهه‌م”.
هاوكات عه‌باس به‌یاتی په‌رله‌مانتاری نیزیك له مالیكیه‌وه رایگه‌یاند: ” حكومه‌تی عێراق له بڕیاری داخستنی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شڕه‌ف پاشگه‌زِ نابێته‌وه و ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپای لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه ... ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه سێ رێگه‌ی له‌به‌ره. یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و سوود وه‌رگرن له یاسای لێبوردنی گشتی، یان وڵاتێكی سێهه‌م قبووڵیان بكات و یان حكومه‌ت ئه‌م سه‌ربازگه‌یه به‌سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كدا دابه‌ش بكات و وه‌ك تاك، نه‌ك رێكخراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات”.
رۆژی 6ی نۆڤه‌مبه‌ر، به‌كرێگیراوێك به ناوی (واسق موسه‌وی) به‌یاننامه‌یه‌كی به ناوی (نووسینگه‌ی نه‌جه‌ف)ی ئاخوند (محه‌مه‌دعه‌لی گورگانی)یه‌وه ده‌ركرد كه تێیدا هاتووه: ”موجاهیدینی ئه‌شڕه‌ف تاقمێكی كافرن و ده‌بێ به ته‌واوی و بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌ناو ببرێن”. گورگانی، دانیشتووی شاری (قوم)ه و یه‌كێكه له پشتیوانانی خامنه‌ئی و هیچ كات نووسینگه‌ی نه‌بووه له شاری نه‌جه‌ف”.
پێشتریش له رۆژی 27ی ئۆكتۆبه‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتی له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌شڕه‌ف داده‌خرێت و دانیشتووانی كامپه‌كه دابه‌ش ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی هاسانتر ره‌وانه‌ی ئێران و وڵاتانیتریان بكه‌ین. رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رژێمی ئێران باسی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی 7 مادده‌یی كردبوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ داخستنی ئه‌شڕه‌ف.
هه‌موو ئه‌مانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رژێمی ئاخوندی و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان له عێراق، سه‌رقاڵی گه‌ڵاله‌كردنی كوشتارێكی بێ‌وێنه‌ن. ئه‌وان رێگری ده‌كه‌ن له ده‌ست پێكردنی ئیش و كاری كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران بۆ دووباره پشتڕاستكردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌یی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف تا كۆسپه‌كانی به‌رده‌م كوشتاری دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف هه‌موار بكه‌ن.
موقاومه‌تی ئێران له ئاست ئه‌م كوشتاره پێش‌بینی كراوه‌دا وریایی ده‌دات به سه‌ركۆمار و وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه و به‌رپرسانیتری په‌یوه‌ندیداری ئه‌مریكایی و هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوینه‌ری سكرتێری گشتی له عێراق و داوایان لێ ده‌كات هه‌نگاوێكی خێرا بنێن به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی پرۆسه‌ی دووباره پشتڕاستكردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌یی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف و رێگریكردن له روودانی كاره‌ساتێكی نوێی مرۆیی.
سكرتاریه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی موقاومه‌تی ئێران – پاریس
21ی گه‌ڵارێزانی 1390 (12ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011)