ئایەتوڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی سێشەممە لە وڵاتەکەی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و پێی گوت کە هەر هێرشێکی ئەنقەرە بۆ سەر باکووری سوریا "زیان" بە ناوچەکە دەگەیەنێت.
ئەم لێدوانەی ناوبراو ماوەیەکی کەم پێش ئەوە هات سەرۆکی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، لەگەڵ ئەردۆغان و سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتن و کۆببێتەوە.
ئەردۆغان چەندین جار هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی بۆ سەر باکووری سووریا کردووە بۆ دروستکردنی "ناوچەیەکی ئارام" کە شەرڤانە کوردەکان بە دووری 30 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دووردەخاتەوە.
ڕۆژی سێشەممەی خامەنەیی پێی گوت، "بە دڵنیاییەوە ئەمە زیان بە سوریا، تورکیا و ناوچەکە دەگەیەنێت و ئەو کارە سیاسییە جێبەجێ ناکات کە حکومەتی سوریا چاوەڕوانی دەکات".
خامەنەیی لە زاری ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاویكردەوە، "دەبێت دژایەتی تیرۆر بكرێت، بەڵام هێرشی سەربازی لە سوریا سوودی بۆ تیرۆریستانیش دەبێت".
ئەو سەرکردەیەی ئێران داوای کرد کە ئەو پرسە بە وتووێژی نێوان ئەنقەرە، دیمەشق، مۆسکۆ و تاران چارەسەر بکرێت.
خامنەیی کە قسەی کۆتایی لە سیاسەتە گەورەکانی دەوڵەتدا هەیە، هەروەها بە ئەردۆغانی گوتووە کە ئێران ئامادەیە لە شەری "تیرۆر"دا هاوکاری پێشکەش بکات. مەبەستیان لە شەڕی تیرۆر، شەڕکردنە لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی ژیانی ئازادی کورستان (پژاک) کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقن.
ئهردۆغان شهوی دووشهممه گهیشته تاران، ههروهها چاوهڕوان دهكرێت ڤلادیمیر پوتن، سهرۆكی ڕووسیا دواتر له بگاتە تاران بۆ كۆبوونهوهی سێ قۆڵی ڕۆژی سێشهممه.
ڕووسیا، تورکیا و ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ تاوتوێکردنی سوریا لە چوارچێوەی "پرۆسەی ئاشتی ئەستانە" بۆ کۆتایی هێنان بە زیاتر لە 11 ساڵ ململانێی ئەو وڵاتە عەرەبییە کۆبوونەوە.
هەرسێ وڵات بنکەی سەربازیان لە سوریا هەیە، ڕووسیا و ئێران پشتیوانی لە ڕژێمی دیمەشق دەکەن لە دژی نەیارەکانی، تورکیاش پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی دەکات.
تورکیا لە ساڵی 2016ەوە دەستیکردوە بە هێرشکردن بۆ سەر سوریا دژی شەڕڤانە کوردەکان کە سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەن و ئەمەریکا پشتیوانیان دەکات.
هێرشە سەربازییە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ئەردۆغان ئەو شەڕڤانە کوردانە دەکاتە ئامانج کە ئەنقەرە بە "تیرۆریست" ناویان دەبات.
سەرچاوە: فرانس پرێس
20/7/2022