رۆژی هەینی 08-07-2022، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی پارێزگای سنە کرد و بریارە سەردانەکەی یەک رۆژ دەخایێنێت.
ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری سنە لەبارەی ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆککۆمار بۆ ئەو پارێزگایە رایگەیاند، لەم سەردانەدا جێگری سەرۆککۆمار و چەندین وەزیر یاوەری بوون..
زارعی کوشا دەڵێت، چەندین پڕۆژەی تەواو نەکراو لە بواری رێگەوبان و هێڵی ئاسن و بەنداو بەسەر دەکاتەوە و چەندین دیداری لەگەڵ خەڵک دەبێت و سەردانی چەندین یەکەی پیشەسازی و بەرهەمهێنان دەکات.
هەروەها سەرۆککۆماری ئێران بڕیارە لە سەقز و سنە لەگەڵ خەڵک کۆبێتەوە و پێش کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ پارێزگای سنە، لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانی دەبێت.
8/7/2022