فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پاسەوانیی سنووری ئێران بڕیاری داخستنی رێگەی هاتووچۆی کاسبکارانی خستە بواری جێبەجێکردن و لە سنووری نەوسوود رێگە نادرێت کاسبکاران بەرەو ناوچە سنوورییەکان بچن.

هێزەکانی پاسەوانیی سنووری ئێران لە رۆژی چوارشەممە 25/05/2022ـەوە رێگری لە چوونی کاسبکاران بۆ ناوچەی سنووری نەوسوودی پاوە لە پارێزگای کرماشان دەکەن.

کەناڵی هەواڵی کۆڵبەر نیوز رایگەیاند، پاسەوانی سنووری پاوە بە خاوەن بار و کاسبکارانی سنوور  راگەیاندووە، تاوەکو ئەو کاتەی حکومەت بڕیار لەسەر رێکخستنەوەی کاری کۆڵبەری لە سنوورەکان دەدات، رێگە بە  کاسبکاران نادرێت لەسەر سنوورەکان کەلوپەل بگوازنەوە.

بەپێی هەواڵەکە، پاسەوانیی سنووری پاوە هۆشداری داوەتە کاسبکاران و گوتوویەتی، هەر کەس بڕیارەکە جێبەجێ نەکات، بەرپرسیارێتیی گیانی دەکەوێتەسەر ئەستۆی خۆی.

رۆژی هەینی رابردوو، فەرماندەی گشتیی پاسەوانیی سنووری ئێران سەردانی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانی کرد و رایگەیاند، کۆتایی بە هاتووچۆکردنی نایاسایی لە سنوورەکان دێنن.

٢٦/٥/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان