فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەهرام وەلەدبەگی کۆمەڵە کتێبی "بزووتنەوەی بارزان" چاپ و بڵاودەکاتەوە و نووسەرێکیش دەڵێ، "کارێکی کەموێنەی لەسەر شۆڕشی بارزان کردووە".

نووسەر و رۆژنامەنووس مەنسوور جیهانی بە رووداوی گوت، کتێبی بزووتنەوەی بارزان، لە لایەن ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران و بە پێنووسی بەهرام وەلەدبەگی، رۆژنامەنووس و توێژەری مێژووی هاوچەرخ، لە لایەن دەزگای ناوداری "نەشری سالس" چاپکرا.

بزووتنەوەی بارزان، ناونیشانی کۆمەڵە کتێبێکی 6 بەرگییە کە زیاتر لە 2300 بەڵگەی بڵاونەکراوە لە ئەرشیڤی ناوەندی بەڵگەکانی ئیستەنبووڵ، ناوەندی بەڵگەکانی دیپلۆماتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناوەندی بەڵگەکانی نەتەوەیی ئێران و بەڵگە بڵاوکراوەکان لە چاپەمەنییەکان و گۆڤارەکانی ئێرانی لەخۆگرتووە کە لە پێناو پڕۆژەی تۆمار و کۆکردنەوەی بزووتنەوەی بارزان لە کۆکردنەوە و نووسینی بەهرام وەلەدبەگی، رۆژنامەنووس و توێژەری مێژووی هاوچەرخ کۆ کراوەتەوە، تۆمار و توێژینەوەی لەسەرکراوە و خراوەتە بەردەستی خوێنەرانی مێژووی کورد و کوردستان.

مەنسوور جیهانی، نووسەری کورد لەبارەی کتێبەکەوە دەڵێت، "ئەم بەرهەمە بە گەورەترین پڕۆژەی مێژوونووسی کوردستان دێتە ئەژمار، بە کەڵک وەرگرتن لە بەڵگە بەنرخەکان لە ناوەندە بەڵگەییەکان و ئەرشیڤی ئێران و تورکیا لە کۆمەڵە کتێبێکی 6 بەرگیدا بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کۆمەڵە مێژوونووسییە خەبات و ژیانی سیاسیی سێ کەسایەتیی ناوداری کوردستان لەوانە: شێخ عەبدولسەلام بارزانی، شێخ ئەحمەدی بارزان و مەلا مستەفا بارزانی، لە سەد ساڵی دواییدا لە نێوان بەڵگەکان و لە پێناو خەبات دژی لەبیرکردنەوەی مێژوویی بڵاو کراونەتەوە".

بەهرام وەلەدبەگی، لەبارەی کتێبەکەوە دەڵێ، "ئەم بەرهەمە کە لە راستیدا گەورەترین پڕۆژەی مێژوونووسی کوردستانە، تێیدا بۆ یەکەمجار، هەوڵدراوە بزووتنەوە و هەروەها سێ رێبەری کورد لەسەر بنەما و بەڵگەکان، نووسراوە فەرمییەکان و دیوانی ئێران و عوسمانی بخاتە بەر لێکۆڵینەوە و شیکارییەوە. هەروەها هەوڵی داوە مۆدێلێکی گشتی و شیاویی پەسند لە کۆکردنەوە و نووسینی مێژووی کوردستان بەپێی بەڵگەکان بخاتەروو کە لە لایەن توێژەران و مێژوونووسانەوە کەڵکی لێ وەربگیرێت".

هاوکات بەرپرسی ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران رایگەیاند، لە رێوڕەسمی پەردەلادان لەم پڕۆژە گەورە مێژووییە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان و هەروەها لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت، هاوکات لەگەڵ گەورەترین رووداوی فەرهەنگی واتە پێشانگەی نێودەڵەتی کتێبی تاران، بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی زانستی، سیاسی و فەرهەنگی لە رێوڕەسمێکدا دەناسێنرێت.

"بر تارک طوفان" واتە "لەسەر ترۆپکی تۆفان" ناونیشانی کتێبێکی دیکەی بەهرام وەلەدبەیگی بوو کە بزووتنەوەی مەلا مستەفا بارزانی، لە روانگەی چاپەمەنییەکانی ئێران و جیهانی خستە بەر لێکۆڵینەوە و شیکارییەوە، کە ئەم بەرهەمە پێشتر لە ساڵی 2016 لە تاران چاپ و بڵاوکرایەوە و هەروەها لە هەمان ساڵدا بە ناونیشانی "کتێبی ساڵی کوردستان" هەڵبژێردرا.

ئەم کۆمەڵە بەڵگەنامە کە بۆ یەکەمین جار لەم ئاستەدا بڵاو دەکرێنەوە، 6 کتێبی بە دوو زمانی فارسی و کوردی لەخۆ گرتووە و بە مانشێتی "بارزان" لە قەوارەیەکدا دیزاین و پێشکێشکراون، کە بریتین لە:

1 ـ شیخ عبدالسلام بارزان در اسناد ایران و عثمانی در 676 صفحه
2 ـ شیخ احمد بارزان در اسناد ایران در 955 صفحه
3 ـ ملامصطفی بارزانی در اسناد ملی ایران در 933 صفحه
4 ـ شێخ "عەبدوالسەلام بارزان" لە بەڵگەکانی ئێران و عوسمانیدا لە 1119 لاپەڕە
5 ـ شێخ "ئەحمەد بارزان" لە بەڵگەکانی ئێراندا لە 955 لاپەڕە
6 ـ مەلا "مستەفا بارزانی" لە روانگەی رۆژنامەکانی ئێراندا لە 933 لاپەڕە

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان