فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، لەناوخۆی حزب دەستمان كردوە بە خۆڕێكخستنەوەو چاكسازیكردن و بە بەرنامەیەكی گشتتگیری هەمەلایەنە تەواوی دامەزراوەكانی حزب نوێدەكەینەوە. دەشڵێت: زۆر ھەوڵماندا یەکڕیزی بپارێزین بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا کە بۆ ئەوەش بێ ئومێد نەبوین.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لە میانی کۆبونەوەیدا لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامان و راوێژکاران جەختیکردەوە لە نوێکردنەوە و کاراکردنەوەی تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتی، رایگەیاند "یەکێتی سەرباری راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی لە ناوخۆی حزبیش دەستمان بە خۆڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن کردوە و بە بەرنامەیەکی گشتگیری ھەمەلایەنە تەواوی دامەزراوەکانی حزب نوێدەکەینەوە و بە دونیا بینییەکی فراوانترەوە ئەرکەکان رادەپەڕێنین."

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەو کۆبونەوەیەدا وێڕای ئەوەی باسی دوایسن پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەو ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقی كردو رایگەیاند "یەکێتی بۆ ھەر پرسێک بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو گرتوە و دەمانەوێت بە سیاسیەتێکی نیشتمانیی کوردستانیی لەبەرامبەر ناوەنددا بوەستینەوەو زۆر ھەوڵیشماندا یەکڕیزی بپارێزین بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا کە بۆ ئەوەش بێ ئومێد نەبوین."

27/2/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان