هیچ یەكێك لە وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناتوانن بڕیارەکە ڤیتۆ بکەن
ئەمه‌ریکا و ئەلبانیا داوایان كردووه، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە ئۆکرانیایان به‌ڕێوه‌بچێت. یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام له یه‌كێتییه‌كه لەبارەی داگیرکارییەکانی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە.
ئەمه‌ریکا و ئەلبانیا داوا دەکەن، رۆژی یەکشەممە، 27ی ئه‌م مانگه ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا و هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ئەنجام بدات و دواتریش کۆبوونەوەی فراوانی نەتەوەیەکگرتوەکان تایبەت بە داگیرکارییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا بەرێوەبچێت.
بە دەنگی 9 ئەندام دەتوانرێت بڕیارێك لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەربكرێت و داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان بکات، کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام بدات.
بەگوێرەی رێکارەکان هیچ یەكێك لە وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناتوانن بڕیارەکە ڤیتۆ بکەن و رێگری لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی نەتەوەیەکگرتوەکان بکەن.
هه‌ر سبه‌ش بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی ئۆکرانیا بەرێوەببەن.
کۆبوونەوەکە لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەرێوەدەچێت و دوای داواكارییه‌كه‌ی ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆکی ئۆکرانیا دێت، كه داوای له وڵاتانی ئەوروپا كردووه، سزاكانی سه‌ر رووسیا توندتر بكه‌ن، به‌دیاریكراویش سزاكانی سه‌ر خودی و ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
27/2/2022