فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن لە مۆسکۆ، بەرپرسێکی فەڕەنسا وتی پوتن بەڵێنیداوە بۆ ئێستا هیچ مانۆڕێکی سەربازیی نوێ لە نزیک ئۆکرانیا ئەنجام نەدات، ئەوەش وەکو مژدەیەک بۆ ئەگەری کەمکردنەوەی گرژییەکان.

بەرپرسە فەڕەنسییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی پوتن ڕازیبووە لەسەر ئەوەی ئەو هێزانەی ڕووسیا کە بەشداری لە مەشقە هاوبەشەکاندا دەکەن لە نزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا لە بێلاڕووس، دوای تەواوبوونی مەشقەکان بکشێندرێنەوە بۆ ڕووسیا.

دوای کۆبوونەوە شەش کاتژمێرییەکەی لەگەڵ ماکرۆندا، پوتن لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان هیچ ئاماژەیەکی بەو بابەتانە نەدا.

دوای زیادبوونی هێزەکانی ڕووسیا لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا، ماکرۆن یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی ڕۆژئاوایە کە لەگەڵ پوتندا کۆدەبێتەوە. وڵاتانی ڕۆژئاوا لەوە دەترسن ڕووسیا پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت، بەڵام مۆسکۆ ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

بەرپرسە فەڕەنسییەکە وتی لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا ماکرۆن لەسەر " گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر پرسیارە ستراتیژییەکان " ڕازیبووە، بەڵام هیچ وردەکارییەک نەبوون لەسەر ئەوەی بابەتی گفتوگۆکان بەدیاریکراوی چی دەبێت.

پوتن داوای گۆڕینی پێکهاتەی ئاسایشی کردووە لە ئەوروپادا، داوای لە ناتۆ کردووە هەرگیز ڕێگە نەدات ئۆکرانیا ببێتە ئەندام تیایدا، هەروەها موشەکەکان ڕەوانەی نزیک سنوورەکانی ڕووسیا نەکرێن و هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بکشێنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

8/2/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان