سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه ڕایگه‌یاند، هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له كاته سه‌خته‌كاندا له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێری خێره‌وه دێن.
خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له كاته سه‌خته‌كاندا له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێری خێره‌وه دێن، سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2010 به‌هه‌مانشێوه عێراقی له قه‌یرانێكی سیاسی خنكێنه‌ر ڕزگار كرد و ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌نی دووباره كرده‌وه".
خه‌نجه‌ر هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی موقته‌دا سه‌در كرد كه به بڕیارێكی ته‌واو نیشتمانی و له‌پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی قبووڵ كرد.
جێی باسه ئه‌مڕۆ دووشه‌م به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌رۆك بارزانی، له شاری نه‌جه‌ف نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ڕایگه‌یاندبوو: لە پێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو.
سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاندبوو: لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.
2/2/2022