كۆماریخواز: خه‌ڵکی گوندی "نێ"ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان، له‌مه‌ڕ نه‌دانی ئیزنی کاسبی و هاتوچۆ کردن له بازارچه‌کانی سه‌رسنوور، ناره‌زایه‌تییه‌كیان نیشان‌دا که به‌ره‌وڕووی ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتیزامییه‌کانی رێژیم بووه‌وه .
به‌گوێره هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی بازارچه‌کانی سه‌ر سنووری مه‌ریوان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رێژیمی ئێران له دانی کارتی کۆڵبه‌ری وه‌ک ئیزنی هاتوچۆ به کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی گوندی نێ خۆ ده‌بوێرێ.
خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌ش به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، له رێکه‌وتی 18ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390 یه‌کێک له رێگاکانی گوندی نێ بۆ مه‌ریوانیان داخست که هه‌تا ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ ئه‌م کرده‌وه درێژه‌ی هه‌بوو و له ئاکامدا به‌ره‌وڕووی هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتیزامییه‌کانی رێژیم بوونه‌وه.
هێزه‌کان كه به‌ره‌وڕووی به‌ردهاوێژیی خه‌ڵکی گوندی نێ بوونه‌وه، له‌م رووداوه فیلمیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه