فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند تاران داواکارییە "کەلەڕەقەکانی" واشنتن پەسەند ناکات لە وتووێژەکاندا، کە بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 ئەنجام دەدرێن. ئەو گوتیشی ئەمەریکا نەیتوانیوە ئەو دڵنیاییە بدات کە جارێکی تر لە ڕێککەوتنەکە ناکشێتەوە.

ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی لە دەرکەوتنێکیدا کە لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتەوە پەخشکرا گوتی " ئەوان جارێک سەرپێچییان لە ڕێککەوتنە کردووە و دەرچوون و هیچ بەبێ ئەوەی نرخەکەی بدەن. ئێستاش زۆر بە ڕوونی دەڵێن گەرەنتی ئەوە نادەن جارێکی تر ئەمە ڕوو نەداتەوە."

هەر لەو وتارەیدا بۆ کاربەدەستان خامەنەئی گوتیشی" لەم وڵاتەدا دەرکەوت کە متمانەکردن بە ڕۆژئاوا سودی نییە، یارمەتیمان نادەن، هەر کە بتوانن زیانمان پێدەگەیەنن. ئەو کاتانەش کە زیان ناگەیەنن ئەوا توانایان نییە."

لە 9ی مانگی چوارەوە تاران و شەش زلهێزی جیهانی لە گفتوگۆدان بۆ زیندووکردنەوەی ئەو پەیمانە ناوکییەی سێ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی کشانەوەی ئەمەریکا لە ژێر ڕێبەرایەتی سەرۆکی ئەو کاتە دانۆڵد ترامپ، هەڵوەشایەوە. ترامپ لەو کاتەدا مشتومڕی ئەوەی دەکرد کە ڕێککەوتنەکە زۆر لە بەرژەوەندی ئێراندایە.

شەش خولی وتووێژی ناڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتن لە 20 ی مانگی شەش ڕاوەستا، دوو ڕۆژ پاش ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی مەلای توندڕەوی ئیێرانی وەکو سەرۆکی کۆماری ئیسلامی هەڵبژێردرا. هەتا ئێستا لایەنەکانی تری ئەو وتووێژانە ڕایاننەگەیاندووە کەی خولی داهاتووی وتووێژەکان دەستپێدەکاتەوە.

بەرپرسانی ئێران و ڕۆژئاوا وتیان بۆشایی بەرچاو ماوە بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە سایەیدا ئێران ڕازی بوو بە بەربەستکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تا نەتوانێت بە ئاسانی دەستیڕابگات بە ئاستی پێویستی یۆرانیۆم ئەوەی بەدەستهێنانی چەنکی ناوکی، لە بەرامبەر سوککردنی سزا ئابوررییەکان، هەرچەندە ئێران دەڵێت هەرگیز هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی نەداوە.

٢٨/٧/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان