ئاژانسەکانی هەواڵ لە رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەو وڵاتە چەند گوندێکی سنوری شارۆچکەی گرێ سپییان لە سنوری پارێزگای رەقە تۆپباران کردوە.
ئاژانسی هەواڵی باکور (NPA) بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەو وڵاتە سنوری گوندەکانی قەبر حەسەن، سڤیان و خربەکر کە دەکەونە دەوروبەری گرێ سپی لە سنوری پارێزگای رەقە تۆپباران کردوە، بەبێ ئەوەی زیانەکان ئاشکرابکات.
ئەوەش هاتوە، تۆپبارانەکە بارەگای هێزەکانی حکومەت و ناوچەی دانیشتوانی کردوەتەوە ئامانج.
ئەمڕۆش لە شارۆچکەی عەین عیسا سەر بە پارێزگای رەقە، گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا ناو شارۆچکەکەیان تۆپبارانکرد و لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە، هاوکات هەسەدە داوای لە روسیا کرد ئەنقەرە ناچار بکات بە پابەندبون بە رێککەوتنی ئاگربەست.
٢٢/١٠/٢٠٢٠