فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە بۆنەی ٢١ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “سەوزی چیا” لە مەریوان چالاکییەکی شاخەوانی بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ ڕێزلێنان لەچالاکیەکانی ئەنجومەنی “سەوزی چیا” لە ٢١مین ساڵیادی دامەزراندنیدا، و وەفایەک بۆ شەریف باجوەر و هاوڕێیانی، گرووپی شاخەوانی “ماهور” لە مەریوان چالاکییەکی بەڕێوەبرد.

لەو چالاکییەدا لە لایەن بەشێک لە شاخەوانانی ئەم شارە لە “سێف خوارو” بۆ سێ ڕێیانی ” نەچێ” بە دروشمی یادێک لە دڵسۆزانی ژینگە شەریف باجوەر و هاوڕێیانی و هەموو ژینگەپارێزانی وڵات بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی سەوزی چیا کە یەکێک لە ئەنجومەنە چالاکەکانی شاری مەریوانە تەمەنێکی پڕ لە سەروەری، هەوراز و نشێو و پڕ لە دەسکەوت و بارهێنانی تێپەڕاندووە و ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە سەلماندویانە کە ژینگەپارێزی خەباتە و خەباتیش ژیانە.

لەم پێوەدنییەدا ئەنجومەنی “سەوزی چیا” لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردوە با یادی ۲۱ ساڵەی چیای سەوز بکەین بە بیانوویەک بۆ پاراستنی ژینگە و نیشتمانمان و بتوانین بە هاوکاری یەکتر کوردستان ئاوەدان بکەینەوە.

هەروەها دەڵێن هاوڕێیانی ئێمە لە ئەنجومەنی سەوزی چیا هەوڵیانداوە بە نرخی گیانیشیان بووبێت نیشتمان و زاگرۆسەکەیان بپارێزن، شەریفانە گیان بدەن تا ئومێدی ژین لە نێو دڵی بەرە و وەچەی ئێستا و داهاتووی کوردستان بنێژن.


20/5/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان