فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆمپانیایSpaceXکار لەسەر پڕۆژەی Starlink دەکات، بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت له‌ بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ بۆ هەموو جیهان، ئێستا وا دەردەکەوێت کاتی خستنەگەڕی پڕۆژەکە نزیکە و پێدەچێت بۆ ٢٠٢٠ سه‌رتاسه‌ری جیهان بەردەوام خەتی ئینتەرنێتی بۆ دابینبكرێت.

گواین شۆتوێڵ، سەرۆک و فەرمانبەری بەکارخەری گەورەی کۆمپانیای SpaceX، بە واشنتۆن پۆستی ڕایگەیاند: دەبێت کۆمپانیاکە بۆ کارپێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاریەکە 6 بۆ 8 مانگی دەستکرد لە ڕێگەی موشەکەوە بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵبدات، بۆ هەر موشەکێکیش پێویستە 60 مانگی دەستکرد هەبێت.

کۆمپانیای SpaceX دەیەوێت بۆ دابینکردنی پڕۆژەکە هەزاران مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات، کە بە شێوەیەک دیزاین دەکرێن تاوەکو بۆ مەودایەکی کەم لە زەوییەوە دوور بکەونەوە و بتوانن شه‌پۆلی ئینتەرنێت بگەیەننە ڕووی زەوی.

هەر بۆیە تاوەکو ئێستا ئەو کۆمپانیایە مۆڵەتی بۆ ڕەوانەکردنی 12,000 مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان لە لایەن (کۆمسیۆنی فیدڕاڵی گه‌یاندن له‌ ئه‌مریكا)
وەرگرتووە.

لە هەفتەی ڕابردووشدا، کۆمپانیاکە داواکارییەکی ڕەوانەی یەکێتی پەیوەندیه‌ نێودەوڵەتیه‌كان کرد بۆ داواکردنی شەپۆلی ڕادیۆیی لە کاتی گواستنەوەی 30,000 مانگی دەستکردی پڕۆژەکەدا بۆ بۆشایی ئاسمان. بەو پێیەی کۆمپانیاکە دەیەوێت 42,000 مانگی دەستکردی تایبەت بە پڕۆژەکە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.

لە مانگی ٥ ی ئەمساڵدا کۆمپانیاکە بە یەک موشەک توانیوییەتی 60 مانگی دەستکردی تایبەت بە پڕۆژەیStarlink ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات و بە گەیشتنی مانگەکان بۆ بۆشایی ئاسمان، پەیوەندی لەگەڵ3 دانە لەو مانگانەدا پچڕان.

هه‌فته‌ی رابردوو، Elon Musk ، بەڕێوەبەری جێبه‌جێكاری کۆمپانیای SpaceX دوو تویتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تویتەکان لە ڕێگەی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی مانگە دەستکردەکانی پڕۆژەیStarlinkـەوە کراون، لە توییتەکەی دیکەدا ڕایگەیاند: “کار دەکات!”. ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە سەرکەوتوو بوون لە کارپێکردنی ئینتەرنێتی پڕۆژەیStarlink.

بۆ كارپێكردنی ئەم سیستمە نوێیه‌ی ئینته‌رنێت له‌ ته‌واوی جیهاندا چه‌ند ئاماده‌كارییه‌كی دیكه‌ ماون، یەکێک لەو کارانە، دابینکردنی مۆدیه‌مێكه‌ بۆ وەرگرتنی هێڵی ئینه‌رنێت لە شەپۆلەکانی مانگە دەستکردەکانەوە.

پێگەیSpaceNews، له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌؛ کۆمپانیای SpaceX بە شێوەی ڕاستەوخۆ خزمەتگوزارییەکە بۆ ژمارەیەک لە دانیشتوانی زەوی بەردەست دەکات، بۆ هەندێک دانیشتوانی دیکە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە پەیوەندییەوە دەبێت.

17/4/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان