دەزگای ڕاگەیاندی ئاسایشی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئاسمانی عێراقی بەزاندووە و بۆردومانی ئاوارەکانی کەمپی مەخموری کردووە و لە ئاکامدا 2 ژنی کەمپەکە گیانیان لەدەستداوە.
دەزگاکە کە ناسراوە بە (خلية الإعلام الأمني) لە ڕاگەیاندنێکدا نووسی"فەرماندەیەتی بەرگری ئاسمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەزاندنی ئاسمانی عێراقی بەدیکردووە لە لایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کە بەسەر ئاسمانی (سندی – سوارە توکا – ئەلقۆش – باکوری مەخمور) فڕیوە لە بەرزایی 6 کیلۆمەتر و بە خێرایی 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، وە بە موشەکێک لە کەمپی کوردە پەنابەرەکانی تورکیای داوە لە نزیک شاری مەخمور و لە ئاکامدا 2 ژنی کەمپەکە بوونە قوربانی، وە هێزێکی فرقەی 14 بەرەو شوێنی ڕووداوەکە دەرچووە، دواتر لە وردەکاریـیەکانتان ئاگادارتان دەکەینەوە."
17/4/2020