فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - لە ژنێڤ،لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەویەکگرتووەکان، ڕێپۆرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئێران و یونامی لە عێراق، سەرەڕای مەحکوومکردنی ڕادەستکردنەوە و لە سێدارەدانی مستەفا سەلیمی، خوازیاری لێکۆڵینەوەی جیددی تەسلیمکردنی ناوبراو لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران، بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێڤ پرسی ڕادەستکردنی ناڕەوای مستەفا سەلیمی زیندانیی سیاسیی کورد لە ٤٤ هەمین خولی کۆبوونەوەکانی شۆرای مافی مرۆڤ کە بڕیارە لە مانگی ژووئەنی ٢٠٢٠ لە ژنێڤ بەڕێوە بچێت؛ دێنێتە گۆڕێ.

ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و ئاسایشی پێنجوێن پێچەوانەی هەموو یاسا و پەیماننامە ناونەتەوەیکانە و بە توندی مەحکوومی دەکەین.

ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، حوکمی ئێعدامی "مستەفا سەلیمی"، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی سەقز جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە پاش ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانی سەقز، توانی لە زیندان هەڵبێت؛ بە وتەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆیی کورد، ناوبراو پاش هەڵاتن لە زیندانی سەقز لە هەرێمی کوردستان دەسبەسەر دەکرێت و دواتر ڕادەستی حکوومەتی ئێران دەکرێتەوە.

مستەفا سەلیمی لە دایکبووی ٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٤٦ی هەتاویە، ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ساڵی ٨٢ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، دزیی چەکدارانە و موحاربە" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە سەرۆکایەتی "گودینی" بە ١٥ ساڵ زیندان و ئێعدام مەحکووم کرابوو.

حوکمی ئەو زیندانییە لە لقی ٣١ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست و ئەو زیندانییە لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، چەندین جار ناڕەزایەتی سەبارەت بە نادادپەروەرانەبوونی حوکمەکەی دەربڕیبوو و دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.

13/4/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان