فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی راگەیێندراوێک لەبارەی مستەفا سەلیمی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت "هیچ داتایەک بەناوی مستەفا سەلیمی لەناو تۆماری بەردەست ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوورییەکان بەردەست نییە و ئێمە هیچ کەسێک بەو ناوە ناناسین".

ئاسایشی سلێمانی لە یەکێک لە خاڵەکانی راگەیێندراوەکەدا ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە رۆژی 14-03-2020 قەدەخەی هاتووچۆ دەستیپێکردە و تا ئێستا بەردەوامە و هێزەکانی ئاسایش بەو بڕیارە پابەندبوون، لەم ماوەیەدا لە سنووری پێنجوێن و ناوچەی گەرمک هیچ ئەرکێکیان بۆ دەستگیرکردن پێ نەسپێردراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئاگامان لە رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران نەبووە و بەفەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکدەهێندرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-4-2020، مستەفا سەلیمی، یەکێک لە زیندانییە هەڵاتووەکانی زیندانی سەقز، دوای دەستگیرکردنەوەی لەسێدارەدرا.

 

دەقی راگەیێندراوەکە شەش خاڵییەکەی ئاسایشی سلێمانی سەبارەت بە مستەفا سەلیمی

یەکەم: بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە رۆژی 14-03-2020 قەدەخەی هاتووچۆ دەستیپێکردە و تا ئێستا بەردەوامە و هێزەکانی ئاسایش بەو بڕیارە پابەندبوون، لەم ماوەیەدا لە سنووری پێنجوێن و ناوچەی گەرمک هیچ ئەرکێکیان بۆ دەستگیرکردن پێ نەسپێردراوە.

دووەم: هیچ داتایەک بەناوی مستەفا سەلیمی لەناو تۆماری بەردەست ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوورییەکان بەردەست نییە و ئێمە هیچ کەسێک بەو ناوە ناناسین.

سێیەم: بەڕێز (ئیسماعیل رەحمانی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سلێمانی ئەمڕۆ 11-04-2020 لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هیچ زانیارییەکمان نییە کە پێشتر مستەفا سەلیمی هاتبێتە باشووری کوردستان و هیچ بەڵگەیەک نییە لێرەوە رادەستی ئێران کرابێتەوە.

چوارەم: عەلی جوانمەردی کە هەواڵی مستەفا سەلیمی بە قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستان و رادەستکردنی بە ئێران بڵاوکردووەتەوە، دەیەوێت ناوی ئاسایش بزڕێنێت. چونکە بەهۆی لادانی لە پێوەرەکانی رۆژنامەگەری و پێشێلکردنی راستگۆی و بێلایەنی لە بەشی رادیۆی دەنگی ئەمریکا دەرکرا، بەردەوام و هەمیشە هەوڵیداوە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بەلاڕێدا بەرێت و دەستگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمیان لەبەرچاو بخات.

پێنجەم: لێرەوە رایدەگەیێنین کە هەواڵی (عەلی جوانمەردی) لەسەر (مستەفا سەلیمی) و ئاسایشی پێنجوێن بە تەواوی ناڕاستە و بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە.

شەشەم: لەم کاتەدا کە هێزەکانمان بەو پەڕی دڵسۆزی، دوور لە ماڵ و منداڵ و ئاسوودەیی ناو خێزانەکان لەسەر جادە و سنوورەکان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکن و تەندروستی و سەروماڵی خەڵکی کوردستان دەپارێزن، تێوەگلانی (جوانمەردی) لە دروستکردنی هەواڵی بێ بنەما لە دژی تێکۆشەرانی ئاسایش ئیدانە دەکەین و بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماربکەین.

13/4/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان