ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ۱٤بەفرانبار هێزە نیزامییەکانی ڕژیم دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان لە بە رزاییەکانی ئاوایی "بلجو" سەربەشاری "خۆی" دایە بەردەستڕێژی گولە کە لەئاکامدا دوکۆڵبەر بەناوەکانی "بێهنام عەلیزادە" تەمەن ۲۰ساڵ و "عەلی یوسفی تەمەن" ۲٥ساڵ برینداربوون.
بێکاری و سیاسەتی بە ئەنقەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دواڕاگرتنی کوردستان، بارودۆخیکی نالەباری ئابووری لە کوردستان هاوردوەتە ئاراوە کە خەڵکی ئەو ناوچانە لە ڕووی ناچارییەوە پەنا بۆ کاری پڕ مەترسی کۆڵبەری بەرن، کە بەو هۆیەوە ڕۆژانە کارەساتگەلی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە.
هەواڵی کوشتنی کۆڵبەران بە هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە، تەقەی هێزەکانی ڕژیم، تەقینەوەی مین، سەرما بردن، کەوتنە خوراوە لە برەزاییەکان و.. وەک هەواڵێکی ڕۆژانەی لێ هاتوە کە ئەمە کارەساتێکی گەورەیە و جیا لە قوربانی بوونی خەڵک ئەسپی کاسبکاران دەدرێتە بەر گولە و دەست بەسەر باری کاسبکاران دا دەگیرێت.
6/1/2020