سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت: ئەگەر سزاكانی سەر وڵاتەكەی هەڵبگیرێن ئامادەن لەسەر هەندێك گۆڕانكاری لە رێككەوتنی ئەتۆمی دەست بە دانوستان بكەن.
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كە بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە نیۆیۆركە بە رۆژنامەنوسانی وت: ئەگەر ئەمرۆكا سزاكانی سەر وڵاتەكەی هەڵبگرێت ئامادەیە لە بارەی هەندێك گۆڕانكاری لە پەیوەستەكان و دەقی رێككەوتنی ئەتۆمی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی زلهێز بكات.
ئەمەش لە كاتێكدایە هەر لەو كۆبوونەوەدا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر جەختی لەوەكردبوەوە، كە تا ئێران هەڵسوكەوتەكانی نەگۆڕێت، نەك سزاكان هەڵناگرێت، بەڵكوو توندتریشیان دەكاتەوە.
٢٥/٩/٢٠١٩