فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ماڵپەڕە نزیکەکان لە ناوەندە ئەمنییەتییەکان، ئەندامێکی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بە ئەندامبوون لە "یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تاوانبار کرد.

ماڵپەڕەکانی نزیک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، تۆمەتی "ئەندامییەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"ی دایە پاڵ "زارا محەممەدی"، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین".

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدعاکانی ئەو ماڵپەڕە لە کاتێکدایە کە "زارا محەممەدی" لە شاری سنە، خەریکی وتنەوەی وانەی زمان و وێژەی کوردی بووە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی خەرمانان، "زارا محەممەدی"، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی بە ناوی "مێهرداد عەلیخانی"، براوەتە دادگای ئینقلابی شاری سنە.

ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: "زارا لە کاتێکدا بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاردایە کە سەر بە هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی نییە و تەنیا تاوانی، ڕاهێنانی منداڵان بە زمانی کوردی بووە."

"کانی محەممەدی"، خوشکی زارا محەممەدی"، لە لاپەڕەی توییتریی خۆیدا نووسیبووی: "ڕۆژی ٢٧ی خەرمانان، پاش ٤ مانگ دەسبەسەریی نایاسایی و نامرۆڤانە و بەبێ ڕاگەیاندنی تاوانەکانی، زارا برایە دادگا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکانی، دەیانهەویست بڕیاری بە سەردا بسەپێن".

ماوەیەک پێشتر، برایەکی "زارا محەممەدی" لە وتووژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا، ڕایگەیاند کە لە چارەنووس و تۆمەتی وەپاڵدراوی "زارا"، هیچ زانیارییەکی وردیان نییە.

"زارا محەممەدی"، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردان، لەگەڵ دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

25/9/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان