به هۆی گه‌مارۆکانی دووباره‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران هه‌نارده‌کردن نه‌وتی ئێران زیاتر له 80% له سه‌د دابه‌زیوه.
کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مه‌ریکا یه‌کشه‌مه گوتی که ئه‌و وڵاته درێژه به گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر هه‌رکه‌سێک ده‌دات که نه‌وتی ئێران بکڕێت یان کاری بازرگانی له گه‌ڵ سوپای پاسداران ئێران ئه‌نجام بدات و له ئه‌م باره‌یه‌وه هیچ چاوپۆشێک ناکرێت.
سیگال مه‌نده‌لکر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌شی تێرۆریزم و زانیاری دارایی نه‌هێنی له‌ده‌مێکدا بۆ په‌یامنێران ده‌دوا گوتیشی که فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به هۆی گوشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا زۆر دابه‌زیوه.
فه‌ڕانسه پێشنیاری 15 میلیارد دولار پشتیوانی دارایی به ئێران هه‌تا کۆتایی ساڵ کردووه ئه‌گه‌ر تاران به ته‌واوی ملکه‌چی رێکه‌وتنی ناو‌کی 2015 بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌کانی نه‌وته هه‌ڵگری ئێران "ئادریان ده‌ریا 1" له نزیک سوریه، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، جان بۆڵتن گوتی که تاران باوه‌ڕی وایه دابینکردنی باری دارایی بۆ ئه‌سه‌دی مرۆڤکۆژ، زۆر گرنگتر له دابینکردنی پێدوایستییه‌کانی خه‌ڵکی خۆیه‌تی.
ئه‌و گوتی ده‌توانین وتووێژ بکه‌ین به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی که ئێران ده‌ست له درۆیان هه‌ڵبگرێت و پێشی بڵاوبوونه‌وه‌ی تێرۆریزم بگرێت، ئه‌گینا گه‌مارۆکان هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه.
9/9/2019