فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە چوارچێوەی هەڕەشەكانی سەرۆك كۆماری توركیادا بۆ سەر ئیدارەی خۆجەیی ڕۆژئاوا و كوردانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی فورات، سەرۆكی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات هۆشداری دایە هەریەك لە حكومەتەكانی توركیا و سوریا.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی جێبەجێكاری ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات لە ئیدارەی خۆجەیی باكوور و رۆژهەڵاتی فورات، سەبارەت بە دۆخی ئەمدواییەی ناوچەكە و هەڕەشەكانی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ سەر هێزە كوردیەكان بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت-ی رایگەیاند "لە ئەگەری جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی ئانکارا دژ بە شەڕڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، پشێویەكی زۆر درووستدەبێت و خاكی توركیاش سەقامگیری لەدەستدەدات".

هەروەها ، سەبارەت بە كۆبوونەوەی نێوان ڕووسیا و سووریا كە مانگی ڕابردوو ئەنجامدرا ئاشكرایكرد "لە رێگەی رووسیاوە داواكارییەكیان گەیاندوەتە حكوومەتی دیمەشق، تا رێكارێكی سیاسی گشتگیر دەستپێبكرێت بە مەبەستی چارەسەری قەیرانی سووریا و دانپێدانانی ئیدارەی خۆجەیی باكووری ئەو ووڵاتە و هێزە چەكدارەكانی".

ئاماژەی بەوەشكرد "هەر لەو رێگەیەوە بژاردەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی و هەڕەشەكانی حكوومەتی سووریامان رەتكردوەتەوە كە لە هەوڵی ئەوەدایە بە بەكارهێنانی هێزە سەربازیەكانی سەرجەم خاكەكان بخاتەوە ژێر ركێفی خۆی".
هەر لەوباریەوە ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند "رۆژانە لەبارەی رفاندن و تاڵانكرن و كوشتنی ئەنقەست و رفاندن لەپێناو پارەیەكی زۆردا هەواڵمان پێدەگات لەو ناوچانەی ژێر دەستی هێزەكانی توركیادا و هاوكات سەبارەت بە دەستدرێژیكردنە سەر ژنان و كچان و بێ ڕێزیكردن بە شێخەكانی ئەو ناوچەیە و پەیڕەوی كردن لە راگواستن و دیمۆگرافیای ناوچەكە لە كوردیەوە بۆ توركی دەبیستین".
ئەوە لەكاتێكدایە، حكوومەتی توركیا لە ئێستادا فشاری بۆ سەر ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا درووستكردوە، تا ناوچەی ئارام لە پێگە كوردیەكاندا درووستبكرێت كە مەوداكەی بۆ 460 كیلۆمەتر درێژدەبێتەوە و دەشیەوێت هێزە سەربازیەكانی ووڵاتەكەی كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بكەن.

بەپێی ووتەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات "پێنج ملیۆن هاووڵاتی سووری لەو ناوچانەدا دەژین و پێیویستە لە ئارامی و سەقامگیری بەردەومدابن، بەوهۆیەوە داوامان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ووڵاتانی هاوپەیمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی شەڕی سووریا كردوە، ناوچەیەكی سنووری ئارام هەبێت و سەرجەم هەرەشەكانی توركیا دژ بە ئیدارەی كودری كۆتاییپێبێت".

لە كۆتایی ووتەكانیشیدا، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاندوە " ڕوانگەی بەكارهێنانی رێكارەكانی برەژەوەندیخوازی تاكلایەنانە لە لایەن دیمەشقەوە، خزمەت بە چارەسەری سیاسی و رێكارەكانی ئاشتی ناكات و هاوكاردەبێت لە بەردەوامیدان بە جەنگ بۆ چەندین ساڵی دیكە".

٤/٩/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان