(د. دیاکۆ (مسته‌فا شه‌مامی
1/ خه‌لك وه‌ك تووخم و ئێلێمێنتی سه‌ره‌كی ده‌ۆله‌ت.
له پرۆسه‌ی دروستبوونی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا، وجوودی كۆمه‌له خه‌لكێك كه خاوه‌نی هێندێك كاراكتێر و تایبه‌تمه‌ندی مووشه‌خه‌س وە دیاریكروان، وه‌ك پێویستێكی هه‌ره بنه‌ره‌تی و به‌ردی بناغه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی دێته‌نرخاندن.
له تاریفی خه‌لك دا، ده‌توانین چه‌مكی خه‌لك وه‌ك كۆمه‌له مرۆفێك كه روو له ژووره‌وه خاوه‌نی هێندێك تایبه‌تمه‌ندی و مووشهخهساتێكی هاۆبه‌ش و وه‌ك یه‌كن(تشابه روو له ژووره‌وه، واتە "ئێمە" )، وه روو له ده‌ره‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هاۆبهشانه به نیسبه‌ت خه‌لكی دیكه و ده‌رو دراوسێ جێوازیان ده‌كا (نامتشابه روو له ده‌ره‌وه، واتە "ئەوان") پێناسه بكه‌یین و بەم چەشنە بە پێ کۆدی: "ئێمە و ئەوان"، جێوازیەکانی نێوان ئیمە و ئەوان دەستنیشان بکەیین. دیاره ئه‌م كاراكتێر و تایبه‌تمه‌ندیانه كه له سه‌ر ئاستی خه‌لك و جێوازی نێوان ئه‌م خه‌لكه ده‌گه‌ل خهلكانیتر ،رۆلی دیاریكه‌ر ده‌گێرن بریتین له: كولتوور ، نیژاد ، زمان.
له ره‌وه‌نگه‌ی سوونهتیهوه مه‌سه‌له‌ی لێك به‌ستنی ئیده‌ی خه‌لك و ده‌ۆله‌ت، ته‌نیا له كانالی چه‌مكی نه‌ته‌وه را ده‌توانرێ ئیمكان په‌زیر بێت، بهۆ مانایه كه نه‌ته‌وه پرۆژه‌یه‌كی مووشه‌خه‌سی سیاسی ئیده‌ی خه‌لكه. بۆیه نابه‌جێ نابێت كه لێره‌دا ئاماژه به سێ خال بكه‌م كه ده‌توانن تیشكهاوێژبن له سه‌ر چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه له مێژوودا:
• نه‌ته‌وه له زۆر مهۆرد دا، له ئه‌نجامی یه‌ك واقعییه‌تی ئێتنیكی/ كولتووری یه‌كده‌ست پێكهاتووه.
•زۆر له گه‌لان و قهۆمهكان پێش ئه‌وه كه خاوه‌ن شووناس و هووییه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بن، خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی بوون، كه دواتر له پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆن و به نه‌ته‌وه‌یی كردنی ده‌ۆله‌تی مهۆجووددا، پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه‌یان مسه‌ۆگه‌ر کردوه.
• وجوود وه یان هه‌بوونی یه‌ك خه‌لك یان گرووپێكی نیژادی وه یان زمانی، ناتوانرێ وه‌ك بوونی یه‌ك نه‌ته‌وه وه یان ناسیۆنالیته(میلییه‌ت) بێتهنرخاندن، چه‌مكی ناسیۆنالیته به‌رابه‌ره به نه‌ته‌وه، وه خاوه‌نی سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌لام خه‌لك یان قه‌ۆم نه‌گه‌ێشتۆته ئه‌م قۆناغه كه خاوه‌نی سازی و سه‌روه‌ری سیاسی خۆی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
2/ ئیده‌ی نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی سیاسی
لێره‌دا نه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی خۆپێگه‌یاندنی دا پێویستی به پایه‌یه‌كی ئه‌ساسی له چه‌شنی گرووپێكی ئێتنیكی وه‌ك واقعییه‌تێكی بیۆلۆژیكی وه یان سرووشتی نییه، به‌لكوو له یه‌ك قۆناغی مووشه‌خه‌سی مێژوویی‌دا، وه له چوارچێوه‌ی جووغرافییای ئۆروپا دا، نه‌ته‌وه وه‌ك هێما و مۆعهرێفێكی ئیدیۆلۆژیكی بۆ دابین و مسهۆگهركردنی كاركردی ده‌ستگای ده‌ۆله‌تی سهرههلدهدا، وه به‌م چه‌شنه هه‌موو ئهۆكهس یان كه‌سانه كه ئاویته‌ی(ئینتێگرال) ئه‌م ده‌ۆله‌ته بوون له چوارچێوه‌ی فه‌زایه‌كی ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی وه سیاسی دا كۆده‌كاته‌وه و ئه‌منییه‌ت، ئاسایش و به‌رژوه‌ندییه‌كانیان روو له ده‌ره‌وه ده‌پارێزێ، لێره‌دا وه‌ك روونه چ له ئۆروپا و ئه‌مریكا، وه چ له ئاسیا و ئه‌فریقادا، ئه‌م راستییه ده‌رده‌كه‌وێ كه "ده‌ۆله‌ت ئه‌مرازی پێكهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه نه‌ك به‌پێچه‌وانه". دیاره له پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆنی ده‌ۆله‌تی واته به نه‌ته‌وه‌یی كردنی ده‌ۆله‌ت دا، چه‌ند فاكتۆرێكی سیاسی، ئابووری، كولتووری رۆلی دیاریكه‌ر ده‌گێرن كه ده‌بێ گرینگیه‌تی ئه‌م فاكتۆرانه له ره‌ۆتی شكلگیری و پێگه‌یاندنی پرۆژه‌ی "ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه" دا له به‌رچاوو بگیرێن.
به پێی مێژوو، ئه‌وه جوغرافیای سیاسی ئوروپایه كه یه‌كه‌مین نه‌ۆعی ئه‌م نه‌ته‌وه سیاسی و دهۆلهتیهمان پێده‌ناسێنێ، ده‌ۆله‌ته ئوروپیهكان نه‌ك هه‌ر دامه‌زرێنه‌ری سازی سیاسی بوون به‌لكوو هه‌ۆلی گه‌شه‌ی په‌یوه‌نده كولتوورییهكانیشیان داوه، جا ئه‌م كولتوورانه چ تازه خولقێندرابن، وه یا خوود كولتوورگهلێكی ئه‌سلی و خۆمالی ئه‌ۆ گرووپانه بن كه له سه‌ر خاكه‌كه‌یان بەدرێژایی مێژوو وجوودیان هه‌بووه، ره‌نگه هێنانه‌وه‌ی میسالێك له‌م بواره‌دا بۆ ته‌فهیمی باسه‌كه نامووناسیب نه‌بێت، بۆ وێنه سه‌رهه‌لدانی نهۆعێك نه‌ته‌وه‌ی سیاسی بریتیه له “ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه” ، بهۆ كاراكتێر و تایبه‌تمه‌ندیانه كه هاۆكات كه دامه‌زرێنه‌ر و خولقێنه‌ری ئۆرگانیزاسیۆنێكه بۆ ئه‌نجامی ئیشوكار و بەکارهێنانی ئۆتۆریته‌ی سیاسییه، دروست له‌هه‌مان كاتیش‌دا خه‌ریكی دۆزینه‌وه و زه‌قكردنه‌وه‌ی مووشهخهسهیهكی ئێتنیكی، لینگویستیكی، و كولتوورییه كه بتوانرێ وه‌ك خالی هاوبه‌ش و جێگه‌ی برواو متمانه‌ی هه‌موو ئه‌ۆ گرووپه نیژادی و زمانیانه بێت كه پێكهاته‌ی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێكدێنن، كه‌وایه لێره‌دا باسی دۆزینه‌وه، و بگرە ته‌قویه‌ت وه گه‌شه‌دانی خالی هاوده‌ردی و هه‌مبه‌سته‌گی(سۆلیداریته)یه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی پهێكهرێكی ئۆرگانیكی، وه به یه‌ك گرێدراوه كه ته‌نیا خاوه‌ن سه‌رێكی سه‌روه‌ر و ده‌نگ و ره‌نگێكی یه‌ك ده‌ست بێت، نه‌ك پهێكهرێكی چه‌ند سه‌رو چه‌ند ده‌نگ و چه‌ند ره‌نگ له‌چه‌شنی پهێكهری چه‌ند سه‌ری كوردی، كه به‌داخه‌وه چه‌ند سه‌ری و چه‌ند ره‌نگی و ده‌نگی كۆمه‌لگای سیاسی كورد به هه‌موو ئه‌حزاب و ئیلیتی سیاسی و ئهكتۆرهكۆمهلایهتیكانیهوه، پهێكهری نه‌ته‌وایه‌تی كوردستانیان تووشی نه‌خۆشی ئیفلیجی كردووه، وه له‌مه‌ر شه‌رو ململانی شه‌خسی و رێكخراوه‌یی به‌لام له‌ژێر چه‌تری خه‌باتی رزگاریخوازی نهتهواییهتیدا، ئامانجی سه‌ره‌كیی و مێژوویی كوردیان كه ساغكردنه‌وه‌ی ساورێنتی و سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كوورده، له‌بیر خۆیان و خه‌لك بردۆته‌وه.
دیاره له باسی سۆلیداریتەدا پێویسته ئاماژه بهۆه بكرێ كه سه‌رئه‌نجام ئه‌ۆ هه‌ستی هاۆده‌ردی و هه‌مبه‌سته‌گی زهقكراوه له‌لایه‌ن ده‌ۆله‌تی نهتهوهویه، كه له پرۆسه‌ی زه‌مان و كاتدا، ریشه‌ی خۆی داده‌كوتێ وه له ئاكامدا ناسیۆنالیزمێك له سه‌ر ئاستی ئیده‌ی نه‌ته‌وه‌ی سیاسی به‌رهه‌م دێنێ. هه‌لبه‌ت پێویسته ئه‌ۆه بگووترێ كه له پرۆسه‌ی دروستبوونی ده‌ۆله‌تی مۆدێرن(سه‌ده‌كانی ناوه‌راست)دا، ده‌توانین بلێین كه ئه‌م دهۆلهتانه دووربوون له ئاراسته‌كردنی چه‌شنێك پێوه‌ندی له نێوان مووشهخهساتی كولتووری و سیاسی، وه ئه‌گریش ههمبهستهگیهكی نه‌ته‌وه‌یی له ئارا دا بووبێ كه ئه‌ساس و پاییه‌ی مه‌عنه‌ویی ئه‌م دهۆلهتانهی پێكهێنابێ، دیسانیش ئه‌مه زۆر دوور بووه له پارتیكوولاریزمی ئێتنیكی و نیژادی.
3/ئیده‌ی نه‌ته‌وه ، نه‌ته‌وه‌ی كولتووری
ئیده‌ی نه‌ته‌وه كه له سه‌ر ئاستی واقعییه‌تێكی كولتووری خۆی ساز داوه، هه‌ر ئاوه‌ش وه‌ك واقعییه‌تێكی كولتووری و پێش سیاسی له چه‌شنی گرووپێكی ئێتنیكیدا خۆی ده‌داته ناسین، دیاره ئه‌ۆ گرووپه ئێتنیكییهش له چه‌شنی خه‌لكدا كه به‌رپرسی دروستكردنی نه‌ته‌وه‌یه دێته ئاراوه، گه‌ل وه یان گرووپی ئێتنیكی له كاتێكدا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته حاله‌تی نه‌ته‌وایه‌تی، وه یان "نه‌ته‌وه‌ی كولتووری"، كه به كۆمه‌ل ئیراده بكه‌ن بۆ سازدانی ئۆرگانیزاسیۆنێكی سیاسی، كه روو له ده‌روه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی حقوقی و سیاسی بێت له چوارچێوه‌ی نیزامی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌یی. وه روو له ژوورێ خه‌ریك بێت به ته‌نزیمی پێوه‌ندییه‌كانی تاك و گرووپه‌كانی ناۆ كۆمه‌لگا و دارشتنی نۆرم و یاسا وه ته‌رح و پلانی ئابووی، كولتووری، ئه‌منییه‌تی، خدهماتی كۆمه‌لایه‌تی و،،،،،،،ههتهد .
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به چه‌مكی قه‌ۆم و قهۆمییهت بكه‌م كه زۆرجار ده‌رباره‌ی كورد و گه‌لانی دیكه به‌كار ده‌هێندرێت، راسته كه قه‌ۆم ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه وه له جێگه‌ی نه‌ته‌وه به‌كار دێت، وه‌ك زۆرجار ده‌لێن ئه‌منی قه‌ۆمی(ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) یان منافع و مسالحی قه‌ۆمی(به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی) و،،،،، ته‌نانه‌ت له سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی رهقیبێشدا ووشه‌ی قه‌ۆم به‌كار هاتووه، جا ئه‌وه كه مه‌به‌ست قهۆمه(به مانا فارسیه‌كه‌ی) یان نه‌ته‌وه‌یه (گوومانی تێدا نییه كه مه‌به‌ست نه‌ته‌وه‌یه) بابه‌تی ئه‌م نووسراوه‌یه نییه، به بروای من قه‌ۆم ئه‌گه‌ریش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی نییه به‌كار بێت، ره‌نگه له جهۆههری مه‌سه‌له‌كه شتێك كه‌م نه‌كاته‌وه، هه‌رچه‌ند ره‌نگیشه له‌لایه‌ن كوردی خاوه‌ن بیر و هزری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ته‌حقیری نه‌ته‌وه‌یی و به بچووك نرخاندن بێته هه‌لسه‌نگاندن، به‌لام ئه‌وه‌ی راستی بێت كورد تا ئه‌ۆ كاته‌ی خاوه‌ن ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش خاوه‌نی هه‌موو فاكتۆره‌كانی ساغكه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه بیین كه هه‌شین(خاك، كولتوور، زمان، نیژاد، مێژوو و داب و نه‌ریتی هاۆبه‌ش،،،،،،و )، مادام خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی و ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بیین مه‌حاله بتوانین له چوارچێوه‌ی نیزامی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆمان وه‌ك نه‌ته‌وه بده‌ێنه ناسین، بۆیه پێویسته وه ده‌بێ خه‌باتی كورد پێش هه‌موو شتێك خه‌باتێك بێت بۆ سه‌روه‌ری سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی كۆنفێدراسیۆنێكی ئێرانی، وه یان ناۆچهییدا (دیاره ئه‌گه‌ر پێویست بێت له ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌گه‌ل پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی"حكوومه‌تێكی دێفاكتۆی/ته‌وافووقی، ئینتیقالی، وه له ته‌بعید" دا بۆ رۆژهه‌لاتی كوردستان، كه بتوانی خه‌باتێكی مه‌ده‌نی و پاسیفیك له ژووره‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی كورد رێبه‌ری بكا، كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئارمانهش، پێویسته وه ده‌بێ ده‌گه‌ل هه‌موو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌ی كورد یه‌ك له‌وان نیزامی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌وێته دیالۆگ و دانووستاندن، دێنینه به‌ر باس و لێدوان)
بۆ شیكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر‌و نیشاندانی گرینگییه‌تی له راده‌به‌ده‌ری چه‌مكی سه‌روه‌ی سیاسی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی، وه كارتێكه‌ری ئه‌م چه‌مكه له "پرۆسه‌ی دگه‌ردیسی له خه‌لك یان قه‌ۆم بۆ نه‌ته‌وه، به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به قه‌ۆمی ئازه‌ری ئێران، و نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری ئهۆدیویی سنووره‌كان بكه‌م، قه‌ۆمی ئازه‌ری دیویی ئێران له مقایسه ده‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری كۆماری ئازه‌بایجانی سه‌روو، له بوواری: ئێتنیكی، كولتووری، زمانی، مێژوویی، وه‌ك یه‌كن، به‌لام ته‌نیا جێوازی نێوانیان له‌وه‌دایه كه ئازه‌رییه‌كانی ئهۆدیوی سنوور خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یین، بۆیه‌شه روو له ژوورێ خاوه‌نی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیانن، وه روو له ده‌ره‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نی كه‌سایه‌تی سیاسی و حقوقی پێویست بۆ ههلسوكهۆت و چالاكی دیپلۆماتیكن، وه وه‌ك "نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت" نوێنه‌رییان له رێكخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه، به‌لام ئه‌گه‌ر سرنج بده‌یین دهبینینكه ئازه‌رییه‌كانی ئێران له‌مه‌ر دارا نه‌بوونی سه‌روه‌ری سیاسی، له هه‌موو ئه‌ۆ كه‌ساییه‌تیه حقووقی و سیاسیانه‌ی كه برایانی ئه‌ۆ دیوی سنوور لێی به‌هره‌مه‌ندن، بێبه‌ش و محرومن، كه‌وایه ده‌توانین بێنه سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته كه جێوازی قه‌ۆم ده‌گه‌ل نه‌ته‌وه لهۆهدایه كه قه‌ۆم به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه كه خاوه‌ن ساورێنتی سیاسی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نهتهوهیییه، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی حقوقی و سیاسی نییه وه ، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به‌كار ده‌هێندرێت كه خاوه‌نی سه‌روه‌ری سیاسی له شكلی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بلێم" قه‌ۆم واته نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌ۆله‌ت " ره‌نگه له جهۆههری نه‌ته‌وه‌یی بوونی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی م، یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌م نه‌كردبێته‌وه.
كه‌وایه كێشه‌ی كورد، كێشه‌یه‌كی خۆمالیی و پرسی قه‌ێرانی شووناس و هووییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، وه سه‌روه‌ری سیاسییه، نه‌ك ئه‌وه كه به ئانقه‌ست وه به مه‌به‌ستی چهۆاشهكردنی قه‌واره‌ی نهتهواییهتیمان، یار و نه‌یار نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك قه‌ۆم بێنهناساندن، به‌لكوو له راستیدا به پێی تێئۆری دەۆلەت و هەروەها نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، مادام كورد خاوه‌نی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی نییه، كه‌وایه وه‌ك "ته‌به‌عه‌ی كۆمه‌لگای جیهانی"، و ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان، وه له ئاکامدا وه‌ك نه‌ته‌وەی خاوەن کەسایەتی حقووقی وە سیاسی حیسابی بۆ ناكرێ، ئاشكرایه كه كه‌ماسی پرسی كورد له‌م گیرودارهی قه‌ێرانی هووییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نیا پرسی سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه كۆمه‌لگای سیاسی كورد به هه‌موو حیزب و ئێ‌لیتی سیاسی و ئه‌كتۆره كۆمه‌لاییه‌تیه‌كانی، پێویسته به جێگه‌ی خۆماندوو كردن و به هه‌ده‌ردانی هێزو ته‌وانی مادی، مه‌عنه‌ویی، وه فیزیكی له پێناو شهر و ململانی ئیدیۆلۆژیكی ورێكخراوه‌یی، وه چه‌مكگه‌لێكی لاوه‌كی وەک(سێكۆلاریزم، كۆموونیزم، دێمۆكراسی و پلورالیزم ،،،)،ههۆل بده‌ن له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پرسی سه‌ره‌كی، واتە سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كورددا چالاكی سیاسی و دیپلۆماتیكی خۆیان ئۆرگانیزه بكه‌ن، تابهلكوو بتوانرێ له چوارچێوه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر تۆپی ئه‌م ئه‌رزه كه‌سایه‌تی حقووقی و سیاسی له چه‌شنی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه" بۆ كورد مویه‌سه‌ر بكرێت. جا دوایی ئه‌وەی كه توانرا مالی و كیانی نه‌ته‌وه‌یی كورد دامه‌زرا وه له محازری نێۆنه‌ته‌وه‌ی سه‌پت كرا، ئه‌ۆ كات ده‌توانیین خه‌بات بۆ دێكۆری ناۆخۆی وه‌لاتی خاوه‌ن سه‌وه‌ری سیاسی كوردستان، به چه‌مكگه‌لی وه‌ك دێمۆكراسی و پلورالیزم و ،،،،، ئاراسته بكه‌یین.
له پرسی ساغكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی دا، ته‌بعه‌ن له باسی چۆنییه‌تی دروستبوونی ئه‌م ئیراده سیاسیه، وه فاكتۆرگه‌لێكی ده‌خیل و كارتێكه‌ر له ره‌ۆتی چێكردن و پێگه‌یاندنی به ئه‌مری واقیع، ره‌نگه چه‌ند پرسیار مه‌تره‌ح بن، به‌لام ئه‌وه‌ی راستی بێت نه‌ته‌وه له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌ك ده‌توانێ به كه‌سایه‌تی حقووقی و سیاسی بگات، كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له نه‌تیجه‌ی ئیدیۆلۆژی و بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیستی خاوه‌ن ژێرخانێكی كۆمه‌لایه‌تی(چه‌مكی گه‌ل یان قه‌ۆم)خۆی پێگه‌یاندبێ، كه له سه‌ر ئاستی ئه‌م ژێرخانه وه له كات و زه‌مانی پێویستدا بكرێت و بتوانرێت دیواری هێواو ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی له سه‌ر ههلبچێندرێت، دیاره ئه‌م ژێرخانه یان پێگهكۆمهلاییهتیه نه‌ك وه‌ك فاكتۆرێكی دیاریكه‌ر بۆ ناسیۆنالیزم، به‌لكوو زیاتر وه‌ك ژێرخانێكی یارمه‌تیده‌ر وه مهووادو كه‌ره‌سه‌ی خامی سه‌ره‌كی و پێویست بۆ پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی پۆزیتیڤ، حیسابی بۆ ده‌كرێ. هه‌لبه‌ت چاوورێخشاندنێك به مێژووی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه سازیدا، بۆمان ده‌رده‌خا كه سه‌ره‌رای فاكتۆری خۆمالی، زۆر فاكتۆرگهلی ده‌ره‌كیش هه‌ن كه له پرۆسه‌ی شكلگیری و خۆپێگه‌یاندنی و سه‌رئه‌نجام سهركهۆتنی ئه‌م بزووتنهوانەدا رۆلی سه‌ره‌كی و كارگه‌ر ده‌گێرن، بۆ وێنه گینزبێرگ له راستای كارتێكردنی فاكتۆرگهلی خۆمالی و ده‌ره‌كیدا كه له سه‌ر ئاستی سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه رۆلی كارگهرو دیاریكه‌ریان هه‌بووه، ئاماژه به حه‌ۆت7 نهۆع نه‌ته‌وه ده‌كات:
• نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ كه له ئه‌نجامی رۆلی كارتێكهرانهی زنجیره‌ی ده‌سه‌لاتداریه‌تی بنه‌ماله‌یه‌ك، پێك هاتوون.
• نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ كه له ئه‌نجامی یه‌كیه‌تی خاك و كولتوورێكی هابه‌ش، وه له ژێر هێژموونی و ده‌سه‌لاتی یه‌ك حكوومه‌ت دا خۆیان پێگه‌یاندووه.
• ئه‌ۆ نه‌ته‌وانه‌ی كه له ئه‌نجامی په‌رشوبلاوی و روخانی ئهمپراتۆریهكان هاتوونه سازبوون.
• ئه‌ۆ نه‌ته‌وانه‌ی كه له ئه‌نجامی بزووتنهوهگهلێكی جوودایخوازی، كه‌سایه‌تی حقووقی و سیاسیان له چه‌شنی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه، به‌ده‌ست هێناوه.
• نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ كه له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی دژی ئیستعماری، پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه‌یان سه‌رخستووه.
•نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ كه له ئه‌نجامی ده‌ستخستن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كی زلهێزه‌كان سه‌ریان هه‌لداوه.
• حاله‌تێكی تایبه‌تی و ته‌ركیبی چه‌ند فاكتۆری، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌توانێ له مهۆرید قه‌ۆمی یه‌هوود دا سادق بێت.
4/پرۆسه‌ی مێژوویی سه‌رهه‌لدان وه شكلگیری(فۆرماسیۆن)سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
پرسی چۆنیه‌تی پهییدابوونی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌كرێ به‌چه‌ند شێوازی نه‌زه‌ری فۆرمووله بكرێت:
ئهلف/ شكلگیری(فۆرماسیۆن)، ب/ خوولقاندن، س/ دامه‌زراندن یان درووستكردن، دیاره له هه‌موو ئه‌ۆ مهۆریدانهدا پرۆسه‌یه‌ك مفرووزه، كه له رهۆت و درێژایی ئه‌م پرۆسه زه‌مانیه‌دا، ئه‌م چه‌شنه ده‌ۆله‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه خۆیان دێنهسازدان، وه به‌م رواله ههووییهت و كه‌سایه‌تی سیاسی خۆیان به‌ده‌ست دێنن، لێره‌دا هه‌روه‌ك ئاشكرایه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌كه خوولقاندن و درووستكردن، به پێچه‌وانه‌ی شكلگیری(فۆرماسیۆن) پێویستیان به درووستكه‌ر و خوولقێنه‌ر هه‌یه، وه بۆ ئه‌م كاره‌ش بوونی كه‌س یان كه‌سانێكی خاوه‌ن پرۆژه‌ی خوولقێنهرو هه‌ده‌فمه‌ند، وه‌ك پێویستێكی حاشاهه‌لنه‌گر دێنهبهچاوو، به‌لام شێوازی شكلگیری ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی، شێوازێكه كه له پرۆسه‌یه‌كی نێوترالدا، وه به‌بێ تهئسیرپهزیری پرۆژه‌ی خوولقێنه‌ر و هه‌ده‌فمه‌ندی ئه‌م كه‌س یان ئه‌ۆ كه‌س له پرۆسه‌دا خۆ پێده‌گه‌یه‌نێ، به واتهیهكیتر ئه‌م پرۆسه‌ی شكلگیرییە، پرۆسه‌یه‌كی تهعهمودی(ئینتێنسیۆنال)نییه، به‌لكوو رهۆتێكی سرووشتیه كه به‌بێ ته‌داخوولی ئێ‌لیتی سیاسی و ئهكتەرگهلی كۆمه‌لایه‌تی، ورده‌ورده پرۆسه‌ی شكلگیری ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌نجامی نه‌هایی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ.
كۆنسێپت و فه‌رزییه‌ی پهییدابوونی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی خۆپێگه‌یاندن(فۆرماسیۆن)، له چوارچێوه‌ی زانستی سیاسی و كۆمهلناسیدا، په‌ێوه‌ندی به سوونهتێكهوه هه‌یه كه زۆر له دووره‌وه هاتووه (تۆكێویلی، ماركس، وێبێر، سیمێز)وه ئێستاشی دهگهلدا بێت هه‌ر په‌یره‌ویی لێده‌كرێ(مانن، تیلی) و كه‌مره‌نگ نه‌بۆته‌وه، په‌یامی جهۆههری ئه‌م بۆچوونه ده‌كرێ ئاوا وه‌ربگیرێت كه: "پرۆسهگهلێك كه سه‌رئه‌نجام،وه به شێوه‌یه‌كی قه‌تعی و لێبراوانه له ره‌ۆتی گۆرانكارییه‌كانی كۆمه‌لگادا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه، پێویسته وه‌ك رهۆتێكی نێوترال، وه دوور له ته‌داخوولی ئاكسیۆنی هه‌ده‌فمه‌ندی ئه‌كتەری كۆمه‌لایه‌تی، و به‌گره وه‌ك پرۆسهگهلێكی كوێر‌و نابینا كه له بنه‌ره‌تدا له وه‌لامی كاركه‌ردی هیچ كه‌سێكدا، پێك نه‌هاتوون بێنهنرخاندن".
• دوو ره‌وه‌نگه‌ی دروستبوونی سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی
له مهۆرد چۆنییه‌تی دروستبوونی ساورێنتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی ده‌ۆله‌تی سه‌روه‌رو حاكم، و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی "ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه دا، دوو رهۆهنگهی سرنجراكێش هه‌ن كه ئاماژه به ره‌ۆتی دگه‌ردیسی له ده‌ۆله‌ت بۆ نه‌ته‌وه، وه له خه‌لك یان قه‌ۆمی(به مانا فارسیه‌كه‌ی) خاوه‌ن پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی بۆ پێكهاته‌ی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن:
- ره‌وه‌نگه‌ی یه‌كه‌م پێوایه كه له پرۆسه‌ی "ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه" سازیدا، به هۆی ئه‌وه‌كه نه‌ته‌وه پێش درووستبوونی ده‌ۆله‌ت وجوودی هه‌بووه، كه وایه ئه‌م "نه‌ته‌وه بێ ده‌ۆله‌ته" ده‌بێ، بكه‌وێته ناۆ پرۆسه‌ی ئێستاتالیزاسیۆن، واته به ده‌ۆله‌تی كردنی نه‌ته‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ستركتووری ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه به درێژایی دوو فازی سه‌ره‌كیدا، وه‌ك فازی یه‌كه‌م خوودئاگاهی و ووشیاری نه‌ته‌وه‌یی، وه فازی دووهه‌م ئهۆتۆئۆرگانیزهكردن له شكلی ده‌ۆله‌ت دا، تێپه‌ر ده‌بێ. (ئه‌مه نووسخه‌یه‌كی گونجاوه بۆ كێشه‌ی كورد، واته به ده‌ۆله‌تی كردنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌وه‌یی كورد، وه ساغكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه، به‌لام ،،،،،) له ده‌رفه‌تێكی دیكه دا ئه‌م باسه ده‌كه‌ینه‌وه.
- ره‌وه‌نگه‌ی دووهه‌م به پێچه‌وانه‌ی ره‌وه‌نگه‌ی یه‌كه‌م، پێیوایه كه به هۆی ئه‌وه كه ساختار‌و سازی و پێكهاته‌كانی ده‌ۆله‌تی پێش سه‌رهه‌لدانی نه‌ته‌وه وجوودییان هه‌بووه،كه وایه ئه‌م ده‌ۆله‌ته پێشساختەیه ده‌بێ بكه‌وێته ناۆ پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆن، واته به نه‌ته‌وه‌یی كردنی ده‌ۆله‌تی مه‌ۆجوود، بۆ ئه‌وه كه له ئه‌نجامی ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی، پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه مسه‌ۆگه‌ر بكرێت.
دیاره له‌م بواره‌دا ده‌ۆله‌تی مه‌ۆجوود بۆ خۆ به نه‌ته‌وه‌یی كردنی تووشی گیروگرفتی شووناس و هووییه‌ت، وه گه‌ران به دوای دۆزینه‌وه‌ی پێناسه و ماتریالی هووییهتساز له چه‌شنی: "ماتریالی مێژوویی، جووغرافیایی، بێۆلۆژیكی، حافزه‌ی جه‌معی، فانتاسیای كه‌سایه‌تی، ئیلهاماتی مه‌زهه‌بی و ئایینی و ،،،،،ههتهد" ده‌كه‌وێ، به‌لام دیسانیش دوای دۆزینه‌وه‌ی ماتریالی هووییه‌ت ساز، گرفتی گۆران و ته‌بدیلی ئه‌م ماتریاله به هه‌ست و نه‌ستێكی هاۆبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان تبعهی ده‌ۆله‌تی و گرووپه كۆمه‌لایه‌تی و كۆمه‌لگاكان زه‌ق ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌رئه‌نجام له نهتییجهی زه‌ختی ده‌سه‌لاتی مۆنۆپۆلی زۆری(هێز،زوور) مه‌شروعه‌ی ده‌ۆله‌تی، به هووییه‌ت و پێناسێكی نه‌ته‌وه‌یی، وه ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی ته‌بدیل ده‌بێت.
• ره‌وه‌نگه‌ی دووهه‌می ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه، واته ناسیۆنالیزاسیۆن و به نه‌ته‌وه‌یی كردنی ستروكتۆری ده‌ۆله‌تی مه‌ۆجوود، له بوواری زانستی سیاسیه‌وه زۆرتر رێالیستی، وه له بوواری مێژوویی وه‌ك رهۆتێكی گوونجاو ده‌گه‌ل باروو دۆخی ئۆروپا دێته‌نرخاندن، له باری مێژووییه‌وه ئه‌م پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆن و به نه‌ته‌وه‌یی كردنی پێكهاته‌ی ده‌ۆله‌تی مه‌ۆجوود، له ئه‌ساسدا له ئۆروپای رۆژئاوا ده‌ست پێده‌كا، واته له سه‌ده‌ی 15هه‌تا سه‌ده‌ی 18، وه له واقیعدا پرۆسه‌ی مووشهخهسهن ناسیۆنالیزاسیۆنی ده‌وله‌تی، له كات و زه‌مانێكی پێش سهركهۆتنی شۆرشی فه‌رانسه(1789) ده‌ستی پێكرد وه هه‌تا ئاخرووئوخری سه‌ده‌ی 20 ده‌وامی هێنا، حه‌ره‌كه‌تێك كه له ژێر ته‌ئسیرو كارتێكردنی پرۆسه‌ی به جیهانی بوون واته گلۆبالیزاسیۆن، خه‌ریكه عالهمگیر ده‌بێت.
2/3/2015