ناوەندی مافی مرۆڤی سەربە درەزگای دادوەری ئێران لە ڕاگەیێندراوێک دا باسی لە هەڵسوکەوتی هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ وڵاتی ئێرانی بە”سەرپێچی کارانە” ناوبرد و هەروەها بە ئاماژە بە بەڕیوەبەری گشتی ئەم ڕێکخراوە هەڕەشەی لە بچڕانی هاوکاری و پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە کرد
ئەم ناوەندە لە ڕاگەیێندراوەکەی دا “جاوید ڕەحمان” هەواڵنێری ڕێکخراوی نەتەەوکانی بە چالاکی و ڕاگەیاندنی بێ بنەما دژ بە ئێران تۆمەتبار کردووە
هەر بەم بۆنەوە ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە “ئەگەر بەڕیوەبەری گشتی ڕێکخراوی نەتەەوکان نەتوانێ “جاوید ڕەحمان” لە تاوانەکانی ڕابگرێت بێگومان هاوکارییە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ شوورای مافی مرۆڤ لە پێوەندی لەگەڵ ئەم هەواڵنێرە دا دیسان لەبەر چاولێکردنەوە و لێپرسینەوە دەکەوێتەوە
جاوید ڕەحمان هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ وڵاتی ئێران دووەمین ڕاپۆرتی هەواڵی سەبارەت بە چۆنییەتی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ڕۆژی چوارشەممە 8 ڕەشەمە ڕادەستی