ڕاگه‌یاندراوی هاوبه‌ش
له‌سه‌ر داوای پارتی كۆماری كوردستان پێنج لایه‌نی سیاسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا . ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه بریتی بوو له‌سه‌ر دوا پێشهات و گۆڕانكاریه سیاسییه‌كانی كوردستان و ڕووداوه‌كانی دۆخی دوای ( 10 ) ی حوزه‌یران و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی به‌ڕێز كاك ( مسعود بارزانی ) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و گوتاره مێژووییه‌كه‌ی به‌ڕیز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نه‌كشاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌كه‌ركووك و ناوچه ئازادكراوه‌كان و جاردارنی ڕیفراندۆم و بڕیاری پرسی جیابوونه‌وه‌ی باشووری كوردستان له‌عێراق . كۆبوونه‌وه‌كه داوای له‌گشت حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان كرد له‌پێناو پرسی ئاینده و چاره‌نووسسازی سیاسی گه‌له‌كه‌مان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك گوتار و یه‌ك ئامانج بن له‌پێناو ده‌ربازكردنی ئه‌و قۆناغه و تێكۆشان له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ئه‌مه ئه‌ركێكی میژوویی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ هیچ لایه‌نێك نیه له‌و هێله نه‌ته‌وه‌یی و مافه چاره‌نووسسازه سیاسییه خۆی به‌دوور بگرێ و ڕابكات له‌و ئه‌ركه . هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه پرسی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان بوو كه‌پێویسته كابینه‌ی هه‌شته‌م هه‌نگاوی به‌په‌له بهاوێژی له‌پێناو باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و پرسی دره‌نگ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و گرانی به‌نزین و پێداویستیه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان و گه‌نده‌ڵی داموده‌زگاكان . كه‌ئه‌مانه پرسی جددی ژیانی هاوڵاتیان و موچه‌خۆران و خانه‌نیشان و ژیانی پێشمه‌رگه‌ن و پێویسته كابینه‌ی هه‌شته‌م به‌جددی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی بۆ بهاوێژی و چاره‌سه‌ری جدیانه و ڕیشه‌ییانه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه . كۆبوونه‌وه به‌توندی دژایه‌تی خۆی بۆ گرووپه تیرۆستیه‌كان دووپات كرده‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ڕووده‌دا تێكه‌ڵ بوونێكه له‌گه‌ڵ تیرۆر و خواست و ئامانجی ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی ( عه‌ره‌بی سوننه ) كه‌خریكه خه‌ڵكانیك و چه‌ند گرووپێك ده‌یانه‌وێ خواست و ئیراده‌ی شۆڕشگێرانی ( عه‌ره‌بی سوننه ) تیكه‌ڵ به‌تیرۆر بكه‌ن و به‌لارێیدا به‌رن ، كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌ركی تیكۆشه‌رانی ( عه‌ره‌بی سوننه‌یه ) كه‌ڕیگا به‌و گرووپانه نه‌ده‌ن له‌سه‌ر شه‌پۆڵی داواكاری و ئامانجه ڕه‌وایه سیاسییه‌كانی ( عه‌ره‌بی سوننه ) ئه‌و گرووپه تیرۆستیانه ئامانجه گڵاوه‌كانی خۆیان به‌دی بهێنن . هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی داگیركارانی ئێرانی خسته به‌رباس و گفتوگۆ و داوایان له‌ده‌وله‌تی داگیركاری ئێران كرد خۆیان تێكه‌ڵی دۆخی سیاسی عێراق و شه‌ركردن له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی شۆڕشگێرانی سوننه و گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان نه‌كه‌ن چونكه به‌شداركردنی ئێران له‌و بارودۆخه بازنه‌ی كیشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كا و له‌دوایش به‌زه‌ره‌ر و زیانی ئیران كۆتاییان دێت و خودی ئێران كیشه‌ی هێنده كه‌م نیه تا بیانه‌وێ چاره‌سه‌ری كیشه‌كانی عیراق و كوردستان بكه‌ن و چونكه خۆی له‌ژێر قه‌یران خنكاوه و كیشه‌ی بن پێكردنی مافه‌كانی ئازادیخوازانی گه‌لانی ئێران و گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ڕۆژانه به‌ده‌یانیان لێ له‌سێداره ده‌درێن . هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه پرسی گرێدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌فاكته‌رێكی به‌هێز زانی كه‌پێویسته له‌نێوان حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤێكی به‌هیز ڕه‌گی خۆی له‌ناخی هاوڵاتیانی كورد له‌گشت پارچه‌كانی كوردستان دابكوتێ و ببێته هێزێكی فه‌عالی شۆڕشگێر له‌نێو چه‌قی مه‌یدانه‌كه ، به‌مه‌ش گه‌له‌كه‌مان ده‌توانێ به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕووبه‌ڕووبووانه و په‌لامار وهێرشه ناره‌وایانه زاڵ بێت كه‌ده‌كرێنه سه‌ری و لێره‌شدا سوپاسی گشت پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كرا كه‌له‌و بارودۆخه به‌شی زۆری لایه‌نه سیاسییه كوردستان ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕی و ده‌ربڕیووه بۆ پاڵپشتی كردنی باشووری كوردستان هه‌موو قوربانیه‌ك پیشكه‌ش بكه‌ن.
ناوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان :
* مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆماری كوردستان
*مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
*مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان
* ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی ڕزگاری كوردستان
* ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی نویبوونی لاوانی كوردستان
12 / پووشپه‌ڕ / 2714 كوردی
3 / ته‌مموز / 2014 زایینی